2011-06-01

داهێنانێكی‌ نوێی‌ فۆجیستۆ

له‌داهێنانێكی‌ نوێیدا، كۆمپانیای فۆجیستۆ لاپتۆپێكی‌ نوێی‌ به‌رهه‌مهێنا، كه‌ به‌Lifebook S761 ناسراوه‌و ڤیدیۆ پرۆجێكته‌ره‌ێكی تایبه‌ت به‌خۆی له‌گه‌ڵدایه‌، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش بۆ مامۆستایانی‌ زانكۆ زۆر گرنگه‌، تاكو بتوانن به‌بێ‌ به‌كارهێنانی‌ ئامێری‌ پرۆجێكته‌ری‌ ده‌ره‌كی‌، سلایده‌كانیان بۆ قوتابیان شیبكه‌نه‌وه‌.

له‌ئێستادا ئه‌و لاپتۆپانه‌ی‌ كه‌ به‌رهه‌مده‌هێندرێن، ئامێره‌ پێویستییه‌كانی وه‌ك كامێرا، بلوتوس، كارت ڕیده‌ریان تێدایه‌، ته‌نیا ئامێرێك كه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ لاپتۆپ هه‌بێت بۆ نیشاندانی سلایده‌كان له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر، ڤیدیۆ پرۆجێكته‌ره‌و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی‌ فۆجیستۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ش بۆ لاپتۆپه‌كان زیادده‌كات.



س:هه‌فتانه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق