2011-06-20

ماڵپەڕی کوردبڵاگه‌ر تووشی کۆسپ هات



ماوەیەک بوو بەینابەین ئەم ماڵپەڕە تووشی کێشە ببوو، ئەمەش بە نەمان و دووبارە هاتنەوەی ماڵپەڕەکدا دیار بوو، بێجگە لەمە لە نێو ئێرانیشەوە لەبەر ئەوە چاویان بە ماڵپەڕ و ناوەندی کوردیی ئازاددا هەڵنایە، فیلتەریان لەسەر دانا و بەم دەردەیان برد.
ئەوانە بەردەوام سەردانێ کوردئايتی گرووپ دەکەن دەزانن کە لە رۆژی یەکەمەوە کاتێک بە یەکێک لە سەکۆکاندا بەستەری ئەم ماڵپەڕە دانرا، باسێکی زۆر هاتە گۆڕێ و هەر ئەو کاتە ئێمە پیش بێنی ئەم رۆژەمان کردبوو، لەبەر ئەوە هێندیک لە بەڕێوەبەرانی لە نێوخۆی ئێران دەژین و لەسەر بە پێی یاسای ئەو وڵاتە دەبی زۆر شت بڵاو نەکەنەوە، لە سەرەتاوە نووسیبوویان کە دەبێ یاسای رۆژنامەگەری ئێراندا بپارێزن! هەر ئەو کاتە ئەومان وت کە ئەگەر یاسای رۆژنامەگەری لەو وڵاتەدا بوایە ئەو هەموو رۆژنامەیە دانەدەخران و ئەو هەموو رۆژنامەوانانە لە سێدارە نەدەدران و یان فیلتەر لە سەر ئەو هەموو ماڵپەڕانە دانەدەنران. تاکوو لە کۆتاییدا یەکێک لە بەڕێوەبەرانی نووسی کە گوای سێرڤێرەکەی لە دەروەی وڵاتە و هیچ کێشەیەک لەم پێوەندییەدا بەرۆکیان ناگرێ. هەر چۆنێک بێ ئەوا ئێستا بەداخەوە ماڵپەڕەکە تووشی کێشە هاتووە و هەموو ئەو کەسانە لەوێ بلاگیان بۆ خۆیان دروست کردووە یەکێک لەوانە بۆ خۆمم، ناتوانین بلاگەکان نوێ بکەینەوە و لە سەر لاپەڕەی سەرەکی ئەو ماڵپەڕە خزمەتگوزارییە بەم جۆرە نووسراە:


به‌ڕێزم
به‌داخه‌وه‌ کارگێڕی کوردبڵاگه‌ر به‌ هۆی چه‌ن کێشه‌ی یاساییه‌وه‌ وه‌ستاوه‌.
ئێمه‌ به‌ دوای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانین و هه‌روه‌ها به‌زوویی ده‌گوێزینه‌وه‌‌ سه‌ر ماڵی نوێی کوردبڵاگه‌ر.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت خاوه‌نی بڵاگێکی کوردبڵاگه‌ریت ئه‌وا دڵنیات ده‌که‌ین سه‌رجه‌م زانیاریه‌ کانت وه‌ک خۆی له‌ ماڵی نوێدا ده‌خرێته‌وه‌ کار!
بۆ هه‌ر پرسیارێک تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ : info@kurdblogger.com
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایان
کوردبڵاگه‌ر

س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق