2011-06-14

وڵاتی هیند لاپتاپی ١٠ دولاری بڵاو دەکاتەوە


وڵاتی هیند بەم زووانە نموونەی سەرەتایی لاپتاپی ١٠ دولاری دەداتە دەرێ کە هیوابەخشی هاسانکاری دەرفەتی فێربوونی زیاتر لەو وڵاتە دایە.
پرۆژەی لاپتاپی ١٠ دولاری بەرهەمی هاوکاری نێوان رێکخراوەکانی وەک ئینستیۆتە تکنیکی ولور، ئینستیۆتە زانستی هیند و IIT-Madras ە.
ئەم پرۆژەیە نزیکەی سێ ساڵ پێش لەبەرامبەر داهێنانی یەک لاپتاپ بۆ هەر منداڵێک سەری هەڵدا کە نیکولاس نگروپونتە بۆ لاپتاپی ١٠٠ دولاری بە منداڵانی قوتابی لە وڵاتانی لە کاتی پێشکەوتندان، بوو و نرخی لاپتاپەکانی ئێستا گەیشتوونەتە ٢٠٠ دولار.
ئێستاکە وای هەڵدەسەنگێنن کە لاپتاپە ١٠ دولاریەکان ٢٠ دولاری هەڵگرتووە، بەڵام وەزیری بارهێنانی بەرزی هیند هیوادارە کە ئەم نرخە بە سازکردنی ژمارەیەکی زۆرتری لاپتاپ، کەم بکرێتەوە.
بە پێی ئەو هەواڵە لاپتاپی ١٠ دولاری پێداویستی وەک دوو گیگابایت مێشک، وای فای، ئێسه‌رنێتی نەگۆڕ و مێشکێک کە دەتوانرێ زیاد بکرێ، لە خۆ دەگرێ و بێجگە لەمانە تەنیا ٢ وات کارەبای بەکار دەبا.



س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق