2011-06-26

یەکەم تەلەفۆنی نۆکیا وین٧ ئاشکرا بوو



بەڕێوەبەری نۆکیا " Stephen Elop" نمایشی یەکەم مۆبایل تەلەفۆنی نۆکیای کرد بۆ کارمەندەکانی نۆکیا، کە کۆدەکەی ناوی 'Sea Ray' وەرگرتووە.

هەرچەند ناوبراو داوا لە ئامادەبووان دەکات کە هەموو کارمەندانی نۆکیابوون کە کامیراکانیان هەڵبگرن و وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی نەگرن، بەڵام هەندێک لە ئامادەبووان وێنەی دەگرن و هەنوکە بە نێتدا بڵاویانکرۆدتەوە.
ئەم تەلەفۆنە کە سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز٧ فۆنی لەخۆگرتووە، شێوەی زۆر لە نۆکیا٩ دەچێت، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری تێاداکراوە لە گەڵ نۆکیا٩ ، وەکو لەوێنەکاندا دیارە دوگمەیەکی نوێ و گۆڕانکاری لەجێگەی ڕوناکی لیدی کامیراکاکەدا کراوە و هەروەها کامیراکەی هەمان ٨ مێگاپیکسەل و هاوێنەی "Carl Zeiss lens" لەخۆگرتووە.
هەوروەها ئەم تەلەفۆنە وێبگەڕی Internet Explorer 9 و پشتگیری نەرمەواڵەی بەکاربەری تریش دەکات.



س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق