2011-06-29

گۆگڵ هه‌ندێك له‌‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ڕاده‌گرێت


له‌بڕیارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا‌ گه‌وره‌ كۆمپانیای گۆگڵی ئه‌مریكی بڕیاری ڕاگرتنی هه‌ندێك له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی دا.

ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌نه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌ ڕاگیراون برتین له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌  Google Health و Google Power Meter  ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی په‌ره‌ به‌دوو خزمه‌تگوزاریه‌ بدات و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر شكستی هێنا .
خزمه‌تگوزاری Google Health برتیی بوو له‌ تۆماركردنی ناوی نه‌خۆش له‌ تۆماری پزیشكی و چ دۆره‌ ده‌رمانێكت به‌كارهێناوه‌ و له‌ چ كاتێكدا سه‌ردانی پزیشكت كردوه‌ ،گۆگڵ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزرایه‌ جێگای گرنگی پیێدان نه‌بوه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێـته‌وه‌.

س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق