2011-06-26

ئه‌کادیمیای ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری بناسه


ئەكادیمیای تەكنەلۆجیای زانیاری سەربە فەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیارییەو ژینگەیەكی وابەستە بەخوێندن فەراهەم دەكات بۆ بەهێزكردنی سەرچاوەی مرۆیی لە بوارە جیاجیاكاندا بۆ حكوومەتی و هەرێمی كوردستان و عێراق.


پێشەكی
ئەكادیمیای تەكنەلۆجیای زانیاری دامەزراوەیەكی خاوەن ئامانج و خۆ گونجێنە، بەشێوەیەك دانراوە هەموو پێداویستییەكانی راهێنان و كۆمپانیا و سیمینار دابین دەكات. ئەكادیمیا هۆڵی كۆبوونەوە و وانەگووتنەوە و ژووری سیمینار بە چۆنایەتی بەرزو نرخی كەمو شێوازی گونجاو پێشكەش دەكات.

پێكهاتەكانی ئەكادیمیا
* هەشت هۆڵی وانەگووتنەوە _23 كۆمپیوتەر بۆ هەر هۆڵێك)
* دوو هۆڵی سیمینار (بەتوانای 20 كەس بۆ هەر هۆڵێك)
* یەك هۆڵی وۆركشۆپ (بەتوانای 30 بۆ 35 كەس)
*كتێبخانە( زیاتر لە 500 ناونیشانی كتێب لەبواری
، جێگای 23 قوتابی)IT
* دوو هۆڵی ئینتەرنێت (11 كۆمپیوتەر بۆ هەر هۆڵێك)
* كافتریا
* ئۆفیسی بەڕێوەبردن و كارگێڕیی
هەموو بەشەكانی ئەكادیمیا بەتۆڕی وایەرلێسی ئینتەرنێت بە یەكەوە بەستراونەتەوە، ئەمەش دڵنیایی دەداتە هەموو میوانان و قوتابیان تابتوان بە بەردەوامی ئینتەرنێت بەكاربهێنن.
لەئەكادیمیاكەدا 8 هۆڵی وانەگووتنەوە هەیە. هەر هوڵێكی وانەگووتنەوە 23 كۆمپیوتەر لەخۆ دەگرێت. ئەمەش هۆڵ لە كۆی هەشت هۆڵی وانەگووتنەوە دیجیتاڵ  بۆردی زیرەكی تێدایە كە ژینگەیەكی داینامیكی فێركاریی بۆ بەشداربوون دابین دەكات

هۆڵی وۆركشۆپ 
ئاسانكاریی پریز ێنتەیشن
 (Whitboard)تەختەسپی
(flipchart)فلیپچارت
هۆڵی وۆركشۆپەكە دەرفەت بۆ بەكارهێنەرانی دەڕەخسێنێت تا بیروڕاكانیان  لەگەڵ یەكتر ئاڵۆڕبكەن لە ژینگەیەكی پیشەوەرانە و كراوەدا. شێوازی گونجاوی هۆڵی وۆركشۆپەكە رێگەدەدات هۆڵەكە بۆ مەبەستی كۆبوونەوەو بێروڕا گۆڕینەوە و پریزێنتەیشتن بەكاربهێنرێت

هۆڵی سیمینار
مایكرۆفۆنی وایەرلێس
ئاسانكاری پریزێنتەیشن
(whiteboard) تەختەسپی
(Flipchart)فلیپچارت
ئەكادیمیا دوو هۆڵی سەرەكی سیمیناری تێدایە، كەهەر هۆڵێك زیاتر لە 20 كورسی دەگرێت. شێوەی دیزاینی هۆڵەكانی سیمینار كارئاسانی دەكەن بۆمەبەستەكانی باسكردن و ئاڵۆگۆڕكردنی بیڕوڕای بەشداربوون

هۆڵی كۆبوونەوە
ژووری دەنگ و رەنگ
مایكرۆفۆنی وایەرلێس
ئاسانكاریی پریزێنتەیشن
هۆڵی كۆبوونەوەكە نمونەییە بۆ پێشكەشكردنی پریزێنتەیشن بۆ گروپ بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كە كارئاسانیی پریزێنتەیشنیان پێویستە بۆ ژمارەیەكی زۆر لەبەشداربووان.
هەروەها وەك هۆڵَێكی وانەگووتنەوەی گەورە دەبێتە دوو ئەوەندە، چونكە كورسییەكانی مێزیان پێوەیە كە توانای نوشتانەوەیان هەیە
* داشكاندن بەڕێژەی 25% لەنرخدا ئەگەر هاتوو لایەنی حكوومی بخوازێ‌ خزمەتگوزارییەكانی ئەكادیمیا بەكاربهێنێت .

مالپةر و ناونيشان
* ئەكادیمیا دەكەوێتە پشتی كۆمەڵگای ڕێكخراوی
لەسەر شەقامی 100 مەتریی لەسەر ڕێگای فرۆكەخانەی هەولێری UN
نێودەوڵەتی.
ئیمەیل:
ita@krgit.org _07503206728



س: مالپةرى پاريزگاى هةولير

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق