یه‌كێك له‌و جۆره ئه‌كاونتانه‌ی كه له ئێستادا به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئینه‌رنێت خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن، ئه‌كاونتێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆیه ده‌توانین له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی چوارده‌ور و هاوڕێیانمان بكه‌ین، ئێمه له‌م بابه‌تدا زیاتر فه‌یسبووك به نموونه وه‌رده‌گرین، چونكه زۆرترین ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له‌چاو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا.
ناونانی ئه‌و وێب ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر و هاوشێوه‌كانیان به‌ناوی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و تۆڕانه، كار له بواری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر له‌ڕووی به‌هێزكردنییه‌وه بێت یاخود لاوازكردنی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كه‌یه چۆنێتی هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوڕێیه‌كت یاخود دامه‌زراوه‌یه‌كه له‌ڕێگه‌ی په‌یجه‌كه‌ی له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ڕه‌نگه كه‌سانێك پێیان سه‌یر بێت كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت:
هاوڕێی زۆر و كاتی كه‌م
به‌ڕای من یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه زۆر باشانه‌ی كه ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی پێ جیاده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، ده‌توانیت ئاگات له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بێت كه هاوڕێتن له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك شێوه كلاسیكییه‌كانی دیكه بته‌وێت هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بزانیت كاتێكی زۆری پێویسته.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك 150 هاوڕێ و دۆستی هه‌بێت له فه‌یسبووكدا، ڕۆژانه‌ش كاتژمێرێك و نیو خۆی به‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رقاڵ بكات، ئه‌وا له‌ماوه‌ی 90 خوله‌كدا به‌ئاگا ئه‌بێت له هه‌ر ئه‌و 150 هاوڕێیه‌ی، ئه‌مه جگه له‌و بابه‌تانه‌ی دیكه كه له دوایدا باسی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ته‌له‌فۆنی هه‌واڵی ئه‌و 150 كه‌سه بپرسیت و هه‌ر كه‌سێكیشیان 1 خوله‌كی بۆ دابنێیت ئه‌وا ده‌كاته 150 خوله‌ك، كه ده‌كاته دوو كاتژمێر و نیو.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌م بڕگه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا و ڕۆژانه 150 هاوڕێی هه‌ڵبه‌سه‌نگێنێت، یاخود به‌لای كه‌مه‌وه به‌ئاگا بێت لێی و ببێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی.
سه‌رپه‌رشتیكردنی wall
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه یاخود ئه‌و ده‌زگا و كۆمپانیایانه‌ی كه خاوه‌نی لاپه‌ڕه‌یه‌ك یاخود ئه‌كاونتێكی یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن، لێپرسراون له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌ر wallه‌كانیان، له هه‌مانكاتیشدا سه‌رپشكن له هه‌ر بابه‌تێك كه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بڵاویده‌كاته‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌و كه‌سایه‌تییه چۆن بیر ده‌كاته‌وه.
پێموایه هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر wallه‌كه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رنووسه‌رێكی ڕۆژنامه‌یه‌ك وایه كه پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كه ده‌ربچێت ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه كه چ بابه‌تێك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌یخاته به‌رده‌ست خوێنه‌ران، هه‌ر یه‌كێك له‌و بابه‌تانه چ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بینراو و بینراوی هه‌یه له‌سه‌ر خوێنه‌رانی، هه‌ر بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی ڕۆژنامه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی جۆری بابه‌ته‌كانیان و چۆنێتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ wallی فه‌یسبووكه‌كه‌ت دروسته، ده‌بێت بزانیت چ بابه‌تێك یاخود ڕووداوێك یان فۆتۆ و ڤیدیۆیه‌ك شیاوه بۆ بڵاوكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر شیاویشه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆتۆ و ڤیدیۆیه‌وه چ خزمه‌تێك به‌هاوڕێیانم ده‌كه‌م یاخود چۆن ئه‌توانم به‌هۆیه‌وه خۆم خزمه‌ت بكه‌م.
مه‌به‌ست له‌وه‌ی كه خزمه‌تی خۆم بكه‌م و خزمه‌تی هاوڕێیانیش ئه‌وه‌یه، بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆتۆیه‌كی تاكه‌كه‌سی خۆت له سه‌ر wallه‌كه‌ت كاریگه‌رییه‌كی چۆن به‌جێده‌هێڵێت، چه‌ند له‌و هاوڕێیانه‌ت كاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌یری وێنه‌یه‌كی تۆ بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر كاتیان هه‌یه چ پێویستییه‌كیان به سه‌یركردنی وێنه‌یه‌كی تۆ هه‌یه؟ پێویستیانه یاخود نا؟ شێوه‌ی خۆت نه‌خستۆته‌ڕوو یاخود نا؟ ئایا به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆتۆیه خۆت له‌لای هاوڕێكانت خۆشه‌ویستتر ده‌كه‌یت یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟ ئایا چه‌ند له هاوڕێكانت له‌كاتی گونجاو‌دا سه‌یری وێنه‌كه‌ت ده‌كه‌ن؟ ئایا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆتۆیه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تۆ ده‌بێت؟ ئه‌مانه بۆ هه‌ركه‌سێك وه‌ڵامێكی جیاوازی هه‌یه، بۆیه هه‌موو كه‌سێكیش ده‌بێت به‌پێی وه‌ڵامه‌كانی كه خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێت سه‌رپه‌رشتی wall بكات.
ئه‌مانه هه‌مووی تایبه‌ت بوون به‌كاریگه‌ری تاكه‌كه‌سییه‌وه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌و گه‌وره‌تر هه‌یه ئه‌ویش ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆت و هاوڕێكانت، مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی بایه‌تێك له‌سه‌ر wallه‌كه‌ت ڕه‌نگه ببێته بابه‌تێكی گشتی، جا ئه‌گه‌ر به لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كه‌یدا بێت یاخود نێگه‌تیڤه‌كه‌ی، بۆ نموونه ئه‌و گه‌نجه‌ی له تونس له‌یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و له‌سه‌ر wallه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه و نووسیبووی كه له دژی گه‌نده‌ڵی خۆی ده‌سووتێنێت، ته‌نها هاوڕێكانی پێوه سه‌رقاڵ نه‌كرد، به‌ڵكو هه‌موو گه‌لی تونس و دواتریش هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و شۆڕشێكی گه‌وره‌شی به‌دوای خۆیدا هێنا بۆ تونس و هه‌ر ئه‌و شۆڕشه‌ش بووه‌هۆی گرژی له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دواتر بووه‌هۆی گۆڕینی سیاسه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه زۆرێكیان به‌ڕای چاودێرانی سیاسی، به‌ره‌و باشتركردنی گوزه‌رانی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته كۆتایی دێت... هتد، ئه‌گه‌ر وردببیته‌وه لێی ده‌زانیت بڵاوكردنه‌وه‌ی 3 دێڕ له‌سه‌ر wallی گه‌نجێك چ كاره‌ساتێك و گۆڕانكارییه‌كی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه ڕه‌نگه هه‌رگیز ئه‌و گه‌نجه بیری له‌وه نه‌كردبێته‌وه!.
به‌ڕای من به‌ته‌نها، به چاوخشاندنێك به wallی ئه‌كاونتێكی كه‌سێكدا، ده‌توانیت شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبسه‌نگێنیت، هه‌رچه‌نده تائێستا كلتووری به‌كارهێنانی فه‌یسبووك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بریتییه له كلتوورێك كه بابه‌تی كۆمیدی بابه‌تی گه‌رمی نێو فه‌یسبووكه و ئه‌و كه‌سه به كه‌سێكی ئه‌كتیڤ داده‌نرێت و خه‌ڵكی حه‌ز به هاوڕێیه‌تی ده‌كات كه ڤیدیۆ و تێكستی كۆمیدی زۆر دابنێت، به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته بۆ كه‌سێكی ده‌روونناس به‌جێبهێڵین كه بۆچی هێنده‌ی به‌كارهێنه‌ری كورد حه‌ز له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته كۆمیدییه‌كان ده‌كات، هێنده حه‌ز به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته جدییه‌كان ناكات؟
ڕۆشنبیری به‌كارهێنان
كه‌سانێك هه‌ن خۆیان بابه‌تێكیان بڵاوكردۆته‌وه و هه‌ر خۆشیان likeیان له هه‌مان بابه‌ت داوه، ئایا كه خۆت به گونجاوت زانییوه بڵاویبكه‌یته‌وه بۆ likeی لێ ده‌ده‌یت؟
هاوكات تائێستا كه‌سانێكی زۆر گفتوگۆی تایبه‌ت و كه‌سی كه ته‌نها تایبه‌ته به 2 كه‌س به كۆمێنت ده‌ینووسن له‌سه‌ر بابه‌تێك، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تائێستا به‌كارهێنه‌رێكی زۆر ناتوانێت بڕیار بدات كه له چ جۆره گفتوگۆیه‌كدا، چ جۆره ته‌كنیكێك به‌كارده‌هێنێت، بۆیه له‌ڕێگه‌ی به‌و بابه‌ته‌شه‌وه ده‌توانیت هاوڕێكانت هه‌ڵبسه‌نگێنیت، بۆ دیاری ده‌كرێت كه ئاستی به‌كارهێنانی ئای تی-یان له چ ئاستێكدایه؟.
یارییه‌كان
یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌توانیت له‌ڕێگه‌یه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كانی هاوڕێكانتی پێ هه‌ڵبسه‌نگێنیت، ئه‌و یارییانه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فه‌راهه‌می ده‌كه‌ن.
له‌بنه‌ڕه‌تدا، ستراتیژییه‌تی بیرۆكه‌ی هه‌موو یارییه‌ك و به‌تایبه‌ت یاریی ئه‌لیكترۆنی، بۆ ئاستێكی دیاریكراوه، بۆ نموونه زۆر یاری هه‌یه كه منداڵ حه‌زی پێ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش كه‌سانی گه‌وره، هه‌ندێك یاریش بریتیه له دانانی پلان و جێبه‌جێكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زی پێ ده‌كه‌ن كه بیركردنه‌وه‌یان ستراتیژی تره، هاوكات یارییه ماتماتیكییه‌كان ته‌نها كۆمه‌ڵێك كه‌س حه‌زی پێ ده‌كه‌ن، كه‌واته ئه‌گه‌ر زانیت هاوڕێكه‌ت له فه‌یسبووكدا چ جۆره یارییه‌ك به‌كارده‌هێنێت ئه‌وا ڕه‌نگه ئاسانیش بێت كه بزانیت چۆنیش بیر ده‌كاته‌وه.
پڕۆفایل و privacy
پڕۆفایل وه‌كو ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه دیاره، بریتیه له كورته‌یه‌كی ژیاننامه‌ی هه‌موو كه‌سێك، به‌ڵام پڕۆفایل له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هیچ كات به ته‌واوه‌تی ناخرێته‌ڕوو، زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران هه‌یه كه نایه‌نه‌وێت به‌روار یاخود ته‌نها ساڵی له‌دایكبوونیان ئاشكرا بكه‌ن، یاخود چۆن ده‌ژی و له كوێ ده‌ژی، كاری چییه و چ بڕوانامه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌مه هۆكارێكی گرنگ و سه‌ره‌تاییه بۆ ناسینی هاوڕێكانت.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی privacyی ناو ئه‌كاونته‌كه‌شه، ئه‌وا ئه‌ویش هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن، ده‌توانیت بزانیت هاوڕێكه‌ش سروشتێكی كراوه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر هاوڕێیان یاخود نا؟ ده‌یه‌وێت هاوڕێیانی فۆتۆ خێزانییه‌كانی ببینن یاخود نا؟ ده‌یه‌وێت بزانێت كه له‌كه‌ی و كوێدا كۆمێنت ده‌نووسیت یاخود نا؟ ئه‌مانه هه‌موو له زانستی ده‌روونناسیدا لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه.
یان هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت like له لاپه‌ڕه‌كانی (Page)ه‌كانی ناو فه‌یسبووك بدات، به‌ڵام تۆ حه‌زت له كام گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌نده ئه‌وا like له‌وه ده‌ده‌یت، هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ت پێ بدات سه‌یری پڕۆفایله‌كه بكه‌یت ده‌زانیت likeی له چ جۆره (Page)ێك داوه و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌زانیت هاوڕێكه‌شت حه‌ز له چی تریش ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز تێمه‌كه‌ون به‌و كه‌سانه‌ی كه پڕۆفایله‌كه‌ی به سه‌ده‌ها (Page)ی تیادا ده‌بینیت، بزانه ئه‌وا كه‌سایه‌تییه‌كه ده‌یه‌وێت تامی بابه‌ته‌كانی چوارده‌وری بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیری لێ بكاته‌وه كه ئایا تام ده‌كرێت یاخود ژه‌هره؟
Question
تازه‌ترین و به‌هێزترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌توانیت به‌هۆیه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كانیانی ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی پێ هه‌ڵبه‌سنگێنیت، ئه‌پلیكه‌یشنی (Question)ه، له‌هه‌موو به‌شداربوویه‌كی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ڕۆژانه ده‌یه‌ها پرسیاری لێ ده‌پرسن، ئه‌گه‌ر سه‌یری وه‌ڵامه‌كانی بكه‌یت، ده‌زانیت هاوڕێكه‌شت چۆن بیرده‌كاته‌وه و ئاواتی چییه و سه‌ر به چ لایه‌نێكی سیاسییه.
له‌كۆتاییدا هیوادارم هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسمان كرد، له خزمه‌ت به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان به‌كاریبهێنین.
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق