2011-06-26

تیمی ئینته‌رنێت ئێكسپلۆه‌ره‌ر‌ كێكێك پێشكه‌ش به‌ فایه‌ر فۆكس ده‌كات



هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو كۆمپانیا ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی یه‌كترن ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان تیمی دروستكه‌ری وێب براوسه‌ری ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر‌ كێكێكیان پێشكه‌ش به‌فایه‌ر فۆكس كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڤێرژنی 5 ی وێب براوسه‌ری فایه‌ر فۆكس له‌ لایه‌ن كۆمپانیای مۆزیلاوه‌ وه‌شێندرا ، تیمی دروستكه‌ری وێب راوسه‌ری ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر‌ ی سه‌ر به‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كێكێكیان پێشكه‌ش به‌ تیمی دروست كه‌ری فایه‌ر فۆكس كرد وه‌كو دیاریه‌ك به‌ بۆنه‌ی ده‌رچوونی ڤێرژنێكی نوێ ی وێب براوسه‌ره‌كه‌یان.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌م كێكێكه‌ی ئه‌مجاره‌ی تیمی ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر‌ وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر گه‌وره‌ نه‌بوو ، به‌ڵاو تا ئێستا هۆكاری ئه‌وه‌ نازاندرێت.

س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق