2011-06-14

بەم جۆرە موبایلەکەت کەرەستەکانی فڕۆکەیەک تێک دەدا


براندلارم Brandlarm (ناوەندێک کە لە کاتی پێویستی وەک ئاگرکەوتنەوەدا دانیشتوانی وڵات پێوەندی پێوە دەگرن) ئەم هۆکارانەی روون کردووەتەوە و کاتژمێر کە بە پێچەوانە دەسووڕێت. لە راپۆرتێکدا کە ABC News بڵاوی کردووەتەوە، لیستەی ٧٥ رووداو تۆمار کراوە کە بە هۆی فڕۆکەوانەکانەوە راپۆرتی ئەوە دراوە کە هۆکارەکانیان بە هۆی موبایل تەلەفوون و کەرەستەی دیکەی ئەلکترونیکیەوە بووە. بە پێی هەمان راپۆرت، لە سێ رووداوی فڕۆکەدا یەکێکیان گرفتی زۆر گرینگ لە بەشەکانی ئاوتوپیلۆت، میزانکردن و شێوەی نیشتنەوە فڕۆکەکاندا بوون.
لە راپۆرتێک لەسەر یەکێک لەو رووداوانەدا بەم جۆرە هاتووە: " لە ٤٥٠٠ فوتی دا ئاوتوپیلۆت بە شێوەی خۆکار لە جێگای خۆی ترازاوە. [...] لە کابینەی فڕۆکەوانەکانەوە راپۆرت دراوە کە لانی کەم ٤ کەس لە مسافرەکان کەرەستەی ئەلکترونیکیان بەکار هێناوە. (یەک موبایل و سێ لاپتاپ)".
لە رووداوێکی دیکەدا بینراوە کە کاتژمێرەکان چۆن بەپێچەوانە و بەرەو دوا سووڕاونەتەوە و جی پی ئسی فڕۆکەکە زانیاری هەڵەی پیشان داوە، هۆکارەکەشی بەکارهێنانی دوو لاپتاپ بووە لەو نزیکانەدا...





س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق