كۆمپانیای (سكایپ) بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت) یه‌كبگرێته‌وه بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوه باڵاكانی له‌سه‌ر كار لابدات.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێكی كۆمپانیای (سكایپ) ڕایگه‌یاند ئامانج له‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانه ڕێكخستنه‌وه‌ی ستره‌كچه‌ری كۆمپانیاكه‌یه، ڕه‌تیشیكرده‌وه ئامانج له‌و كاره خۆده‌ربازكردن بێت له پێدانی نرخی پشكه‌كانی ئه‌و لێپرسراوانه له‌و كۆمپانیایه.
جێی ئاماژه‌یه مانگی ئایاری ڕابردوو كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت) به‌پێی ڕێكه‌وتنێك كۆمپانیای (سكایپ)ی به 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار كڕی.
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق