2011-06-13

پاترییه‌كانی HP كشێنرانه‌وه‌


لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی به‌رهه‌مه‌ به‌كارهێنراوه‌كانی ئه‌مریكا (USCPSC) ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كۆمپانیای (HP) ده‌ستیكردووه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاتری چه‌ند جۆره‌ لاپتۆپێكی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ی گه‌رمبوون له‌پاترییه‌كه‌دا.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ (162.000) پاتری له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی پاتری لاپتۆپه‌كانی (HP Compaq 6520s HP Pavilion)، به‌هۆی گه‌رمبوونی پاترییه‌كه‌ی، كه‌هه‌ندێكجار كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ر دروستكردووه‌.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتریش كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ (1.800.000) و كومپانیای دێڵ به‌ (4.100.000) به‌شداربوون له‌ كێشانه‌وه‌ی پاتری ئامێره‌كانیان.

س: هه‌فتانه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق