2011-06-13

ئاساترین چات و گفتوگۆی ڤیدیۆیی - Imo now




ئیمڕۆ ژمارەیەکی زۆر پرۆگراممان هەیە بۆ ئەنجام دانی چاتکردن و گفتوگۆی ڤیدیۆیی لەگەڵ دۆست و کەسوکار و هاوڕێیانمان ، بەڵام ئەم پرۆگرامانە دەبێ لە سیستەمەکانماندا دایانبمەزرێنین بۆ ئەوەی بتوانین بەکاریانبهێنین، بەڵام Imo now تەواو جیاوازە لە پرۆگرامەکانی وەکو سکایپ و ویندۆز لایڤ و یاهـوو ئەوانیتر ، چونکە نە پێوسیتی بە دامەزراندنە و نە پێوسیتی بەخۆ تۆمارکردنیشە، بەڵکو تەنیا لە ڕێگەی سەردانی ئەم بەستەرەوە و دوای ئەوە کۆپی کردن و ناردنی بەستەرەکە (لینکەکە) بۆ هاوڕێکانتان دەتوانن لەڕێگەی وێبگەڕەکانتانەوە ، ڕاستەوخۆ بکەونە چاتکردن و گفتوگۆی ڤیدیۆیی ، ئەمەش ئاساترین ڕێگەی چاتکردن و پەیوەندی کردنە و گفتوگۆی ڤیدیۆییە کە Imo now بۆمان دەکات.
بەم شێوەیە چات و گفتوگۆی ڤیدیۆیی ئەنجام دەدەین:یەکەم هەنگاو سەردانی ئەم بەستەرە دەکەین دوای ئەوە لە لای ڕاستی ماڵپەڕەکەوە بەستەرێک دەردەکەوێت لە تەنیشتیەوە نوسراوە Copy ، ئەو بەستەرە کۆپی ئەکەین و ئەنیێرین بۆ هاوڕێکەمان، دوای ئەوە دستئەکەین بە چاتکردن.Imo now وەکو پێوەکراوێکیش بۆ وێبگەڕی گــوگڵ کرۆم دەتوانن دایبمەزرێنن، بەڵام بۆ دامەزراندنی پێویستمان بە خۆ تۆمارکردن و پۆستێکی ئەلکترۆنی چالاک هەیە.


س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق