2011-06-06

گۆرچیله‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئامێرێكی‌ iPad 2



هه‌رزه‌كارێكی چینی ئه‌وه‌نده‌ نائومێد بوو كه‌ iPad 2ی نوێی ده‌ستبكه‌وێت، گورچیله‌یه‌كی خۆی ته‌نها به‌ 2000 پاوه‌ند بۆ فرۆشت.
هه‌رزه‌كاره‌كه‌ كوڕێكی 17 سالاَنه‌و ناوی "زینگ" ه‌ و ئیعترافیكردووه‌ بۆ دایكی كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕیكلامێكی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بینیوه‌ بۆ فرۆشتنی گورچیله‌ و ئه‌ویش گورچیله‌ی خۆی فرۆشتووه‌.
زینگ له‌ پارێزگای (گوانگ دۆنگ)ی باشوور به‌ ته‌له‌فزیۆنی شێنزێن-ی ڕاگه‌یاند: ده‌مویست iPad 2 بكڕم، به‌لاَم پاره‌كه‌م نه‌بوو، كاتێ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بووم ڕیكلامێكم بینی كه‌ ده‌یوت ئه‌وان ئاماده‌ن 20 هه‌زار ڕێنمنبی (RMB- پاره‌ی ڕه‌سمی چین) بده‌ن بۆ كڕینی گورچیله‌یه‌ك."
دوای وتوێژ و قسه‌كردن كوڕه‌كه‌ بۆ شاری (چێنژۆو) ی باكوور گه‌شتیكرد و له‌وێ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی لۆكاڵی گورچیله‌كه‌ی ده‌رهێنراو دوای سێ ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌ریانكرد و 22 هه‌زار ڕێنمنبی یان دا به‌گورچیله‌كه‌.
كوڕه‌كه‌ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ دروستبوو، به‌لاَم نه‌یتوانی له‌دایكی بشارێته‌وه‌، خاتوو لیو، دایكی كوڕه‌كه‌ به‌ ئاماژه‌كردن به‌ شوێنه‌واری نه‌شته‌رگه‌ریی كوڕه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: ته‌نها ده‌مویست بزانم چۆن ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ و دواجار دانینابه‌وه‌ی یه‌كێك له‌گورچیله‌كانی فرۆشتووه‌".
دواتر دایكی كوڕه‌كه‌ پۆلیس ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و ئه‌م كه‌یسه‌ش له‌ هه‌رایه‌كی ئۆنلاَینی له‌ چین ناوه‌ته‌وه‌ وه‌كو نمونه‌یه‌كی مادیگه‌رایی چینی نوێ.
شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی چین بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بازرگانی ئۆنلاَین به‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه‌ له‌ولاَته‌ زۆر به‌ربلاَوه‌.



س: خةندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق