2011-07-13

400 ملیۆن سیدی ئۆرجیناڵێ ویندز 7 فرۆشراوه‌


مایكرۆسۆفت گه‌وره‌ كۆمپانیای ئه‌مریكی و تایبه‌ت به‌ بواری پرۆگرامسازی ڕایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 400 ملیۆن سیدی ئۆرجیناڵێ ویندز 7  یان فرۆشتوه‌.

ستیڤ پاڵمه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنی ویندز 7 دا و باسی له‌وه‌كرد كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 400 ملیۆن سیدی ئۆرجیناڵی ئه‌و ویندۆزه‌یان فرۆشتوه‌و ئه‌مه‌شی به‌كارێكی  گه‌وره‌ بۆ مایكرۆسۆۆفت وه‌سف كرد.
له‌هه‌مان كاتدا له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 20% هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كانی جیهان به‌ سیسته‌می ویندز 7 كارده‌كه‌ن.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ویندز 7 له‌ مانگی 10 ساڵی 2009 له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسفته‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌.

س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق