2011-07-16

‌ ویندۆز 8 پیویستی به‌ كۆمپیوته‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌رز نیه‌


تامی میله‌ر جێگری به‌ڕێوه‌یه‌ری به‌شی كار له‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد كه‌ ویندۆزی داهاتووی مایكرۆسۆفت كه‌ بریتیه‌ له‌ ویندۆز 8 و وه‌ ئه‌م ویندۆزه‌ پیویستی به‌ كۆمپیوته‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌رز نیه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌ندێك له‌ ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بۆ دامه‌زراندنی ویندۆز 8 پێویسته‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی هه‌بێت ، به‌ڵام میله‌ر ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی ویندۆز 7 له‌سه‌ر ده‌توانرێت ویندۆز 8 له‌سه‌ر دابنرێت و بگره‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی نزمتریش.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ستیڤ پاڵمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیایمایكرۆسۆفت له‌ كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی مایكرۆسۆفت كه‌ له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی یابان سازكرابوو ڕایگه‌یاند  كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ساڵی 2012 ویندۆز 8  له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفت بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق