2011-07-22

تۆیۆتا سیستەمەکانی گۆڕی بۆ لینوکس




گەورەکۆمپانیای ئۆتۆمبیلی Toyota بوو بە یەکەم کۆمپانیای ئۆتۆمبیل کە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس بەکارببات لە دامەزراوەو خزمەتگوزاریەکانی گەیاندندا.
بەپێی گۆڤاری ئۆتۆمبیلی Paultan تۆیۆتا بۆ یەکەم جار دەستدەکات بە سەرچاوەی کراوەی لینوکس لە سیستەمەکانیدا و لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەهەموو فرۆشگاو کارخانەکانی چاکسازی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتاشدا ئەم سیستەمە بەکاردەبەن." Kenichi Murata" بەڕیوەبەری پێشخستنی ئەلکترۆنی لە تۆتیۆتا لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری پاوڵتان وتی، لینوکس هەموو ئەو داواکاری و تەکنلەۆجیانەمان پێشکەشدەکات کە کڕیارەکانمان داوای دەکەن و پێویستیان پێیەتی.هەروەها هەموو وێستگە خزمەتگوزاریەکان و تولئامرازەکانی تۆیۆتا لە ئاییندەدا لینوکس بەکاردەبەن ، بەم بۆنەیەوە تۆیۆتا وەکو ئەندامێکی ئاڵتونی خۆی تۆمارکرد ، بەمەش دەبێ بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار بدات وەکو باجی ساڵانە.

س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق