2011-07-11

گرانبه‌هایه‌



له‌زیادكردنێكی‌ فرۆشتنی‌ یه‌كه‌م ئامێری‌ مۆبایلی‌ (ئایفۆن 4)دا له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، نرخه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ (999.999) نۆسه‌دو نه‌وه‌د‌و نۆ هه‌زار‌و نۆسه‌د‌و نه‌وه‌د‌و نۆ دۆلاره‌.

پێگه‌ی‌ (eBay) بڵاویكرده‌وه‌، نرخی‌ ده‌ستنیشانكراوی‌ سه‌ره‌تایی‌ مۆبایله‌كه‌ بڕی‌ (810) هه‌شتسه‌د‌و ده‌ دۆلار بووه‌، له‌گه‌ڵ زۆربوونی‌ خواستدا بڕی‌ پاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (999.999) دۆلار، ئه‌و ئامێره‌ نمایشكراوه‌، به‌یه‌كه‌م ئامێری‌ ئایفۆن داده‌نرێت كه‌ نیشانه‌ی‌ (+ ‌و -) له‌سه‌رنه‌بێت، ژماره‌ی‌ تایپ‌و ده‌رچوونی‌ سه‌ر ئامێره‌كه‌ DF1692))‌وه‌‌و له‌پشته‌وه‌ش له‌بری‌ مۆدێلی‌ ئامێره‌كه‌ نیشانه‌ی‌ XXXXX)) هه‌یه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جیهانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، پێگه‌ی‌ (ئه‌ی‌ . بی‌) خاوه‌نی‌ ئامێره‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌كردووه‌، فرۆشراوه‌ یان له‌لایه‌ن كۆمۆپانیایه‌كه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ڕه‌خنه‌ لێگرتن بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و نرخه‌ زۆره‌.




س:ئاژانسى هه والى ناوخو

هناك تعليق واحد:

  1. جؤن لة زياتى وينةى بلوكر وة كو تو وينة يك دانيم

    ردحذف