2011-07-14

FoxNews، هاك ده‌كرێت


چه‌ند هاككه‌رێكی نه‌ناسراو، ئه‌كاونتی سیاسه‌ت و هه‌واڵی تۆڕی فۆكس نیوزیان له‌ تویته‌ردا هاككردووه‌.
ئه‌درێسی ئه‌و ئه‌كاونته‌ی فۆكس نیوز برتییه‌ له‌ @FoxNewsPolitics و چه‌ند هه‌واڵێكی ناڕاستیان له‌و ئه‌كاوتنه‌دا داناوه‌.یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ هاككه‌ره‌كان له‌ وێب سایته‌كه‌دا دایاننابوو برتییبوو له‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.به‌هۆی ئه‌و هه‌واڵه‌وه‌ 33 هه‌زار كه‌س سه‌یری ئه‌كاونتی فۆكس نیوزیان كردبوو، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیارانی وێب سایتی تویته‌ره‌وه‌ ئه‌كاونته‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌.


س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق