2011-07-20

به‌ ڤیدیۆ...ئایا مۆبایلی Sea Ray ی نۆكیا دروست كراوه‌؟


دوێنێ سێ شه‌ه‌مه‌ ماڵپه‌رێكی چینی هةڵسا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تیایدا مۆبایلێكی جۆری Sea Ray پیشان ده‌دات كه‌ به‌ ویندۆز فۆن كارده‌كات و كۆمپانیای نۆكیا نیازی وا بوو دروستی بكات.

بڵا، كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ 26/6  ئه‌مساڵدا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ستیڤ ئیلوب به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نۆكیا ڕایگه‌یاند : Sea Ray كه‌ مۆبایلێكی نوێی كۆمپانیاكه‌مان و به‌ سیسته‌می ویندۆز فۆن كارده‌كات وه‌ ته‌ها بۆ ماوه‌ی 2 چركه‌ وێنه‌كه‌ی پیشانی ڕۆژنامه‌نوسین داو وه‌ ئاماده‌ش نه‌بوو هیچ زانیاریه‌ك له‌ باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ بدات و وه‌ داواشی له‌هه‌موو وێنه‌گره‌كان كرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌م مۆبایله‌ بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌ ،به‌ڵام له‌ دوێنێشه‌وه‌ دوای بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆییه‌ تا ئێستا نۆكیا به‌ فه‌رمی هیچ لێدوانێكی نه‌دواه‌ ئایا ئه‌م مۆبایله‌ ڕاسته‌ یان نا؟
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ده‌رده‌كه‌وێـت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ زۆر هاوشێوه‌ی مۆبایلی ئێن 9 ده‌كات و واش پێده‌چێت كه‌ ڤێرنی ویندۆزه‌كه‌ 7.5 بێت ، له‌خواره‌وه‌ سه‌یری ڤیدیۆكه‌ بكه‌:


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق