2011-08-27

فه‌یسبوك قه‌باره‌ی فۆتۆكان و خێرایی ئه‌پلۆدكردن زیاترده‌كات




تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند قه‌باره‌ی ئه‌و فۆتۆیانه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ ئه‌پلۆدی ده‌كات زیاترده‌كات و ئه‌پلۆدكردن دووقات له‌جاران  خێراتر ده‌كات.

به‌رپرسێكی باڵای ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند: فۆتۆكان به‌ڕێژه‌ی (له‌سه‌دا 33) پانتر ده‌بێت و به‌رزیه‌كی نه‌گۆڕی ده‌بێت.

فه‌یسبوك رونیشیكرده‌وه‌: هاوبه‌شیكردنی فۆتۆ باوترین چالاكی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه‌، و به‌ركارهێنه‌ران رۆژانه‌ زیاتر له‌ (250) ملیۆن فۆتۆ داده‌به‌زێنن و ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌كه‌وێته‌كار.


سه‌رچاوه‌: توده‌ی زه‌مان
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق