دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، پزیشكه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌ها شه‌ش هه‌فته‌ی ماوه له ژیاندا.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی چاره‌سه‌ركردنی ستیڤ جۆبز به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی 7 ساڵدا بڵاوكرایه‌وه كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس بووه.
له كاتێكدا كه هه‌واڵێك بڵاوبووه‌ته‌وه و باس له بارودۆخی ناله‌باری ته‌ندروستی "ستیڤ جۆبز"ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌متر له شه‌ش هه‌فته‌ی له ژیاندا ماوه، ئه‌مڕۆ به‌یاوه‌ری زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی بواری ته‌كنه‌لوژیا له كالیفۆڕنیا له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه.
رۆژی 8ی شوباتی رابردوو پشكنینێكی پزیشكی بۆ شێرپه‌نجه‌ی پانكریاسی ستیف جۆبز كرا‌و دكتۆر گه‌یب مێركن رایگه‌یاند كه "جۆبز له كۆتایی ته‌مه‌نیدایه و ئه‌و شته‌ی ئێوه ده‌یبینن له‌ده‌ستدانی توندی ماسولكه‌كانه له‌به‌ر تێكچوونی سیستمی وزه یان نه‌مانی كالۆری و هۆكاره‌كه‌شی شێرپه‌نجه‌یه".
لای خۆیه‌وه دكتۆر "ساموئێڵ جاكوبسن" كه له‌بواری چاودێری ورددا پسپۆڕه ده‌ڵێت: "من وێنه‌كانی جۆبز-م دیوه و پێموایه له كۆتایی ژیانی نزیكبووه‌ته‌وه و ده‌توانم بڵێم شه‌ش هه‌فته‌ی ماوه".
سه‌رچاوه: Theblaze
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق