2011-08-03

ئه‌پڵ ژماره‌یه‌كی نوێ تۆمارده‌كات



كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند به‌پێی نوێترین ئامار ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنه‌ران به‌درێژایی 3 ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌ 15 ملیار ئه‌پلیكه‌یشنیان له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ دابه‌زاندووه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌و زیادبوونه‌ خێرایه‌ی له‌ پرۆسه‌ی داونلۆدی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی ئه‌پڵدا به‌دیهاتووه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ ته‌نیا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ زیاتر له‌ پێنج ملیار ئه‌پلیكه‌یشن دابه‌زێندراوه‌، به‌ڵام به‌درێژایی 2 ساڵ و نیوی پێشووتر، 10 ملیار ئه‌پلیكه‌یشن داونلۆد كراوه‌.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا ئامێری iPad دانه‌هێنرابوو كه‌ فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی دابه‌زاندنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی ئه‌پڵ.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئێستا كۆگای ئۆنلاینی ئه‌پڵ زیاتر له‌ 425 هه‌زار ئه‌پلیكه‌یشنی له‌خۆگرتووه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ به‌رهه‌مه‌كانی iPad , iPhone, و iPod .





س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق