2011-08-03

گوگڵ‌ خێراتر ده‌بێت



به‌رده‌وام گوگڵ‌ هه‌وڵی‌ به‌ره‌وپێشچون و باشكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ده‌دات هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا كۆمپانیایی گوگڵ‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ نوێ‌ پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ وێب سایتی‌ گوگڵ‌ ده‌كات .

كه‌ئه‌ویش یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت له‌خێرا به‌كارهێنانی‌ وێب سایته‌كه‌ و خێرا دۆزینه‌وه‌ی‌ داتای مه‌به‌ست كه‌ ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م په‌یجه‌وه‌ به‌شه‌كانی‌ تری گوگڵ‌ بكرێته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێراتر له‌ پێشوو كاره‌كان ئه‌نجام بدات.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ ناوی (Page Speed Service)ه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ گوگڵ‌ ده‌توانن به‌كاری بهێنن ئه‌ویش به‌به‌شداریكردنیان له‌م به‌یجه‌دا كه‌ ده‌توانێت خێرایی داونلۆد و به‌كار هێنانی‌ گوگڵ‌ 25-60%زیاد بكات.





س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق