2011-08-17

(Google+) له‌ فه‌یسبووك خێراتره‌



به‌پێ تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی Google+ توانیوێتی ژماره‌یه‌كی سه‌ردانكه‌ری زۆر بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، Google+ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 25 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یه‌ی داده‌نرێت له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ گه‌یشتن به‌و ژماره‌یه‌ی Google+ پێویستی به‌ 3 ساڵ هه‌بووه‌ تاوه‌كو 25 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری هه‌بێت له‌ مانگێكدا، هاوكات تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پێویستی به‌ 2 ساڵ و 6 مانگ بووه‌ تاوه‌كو بگاته‌ ئه‌و ژماره‌یه‌، به‌ڵام Google+ توانوێتی به‌ 1 مانگ بگاته‌ ئه‌و ژماره‌ پێوانییه‌.
به‌پێی ڕای شاره‌زایانی بواره‌كه‌، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی Google+ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌ له‌لایه‌ن گۆگڵه‌وه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و گۆگڵیش خاوه‌نی چه‌نده‌ها به‌شداربووی دیكه‌یه‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ هه‌مه‌ جۆره‌كانیدا، بۆیه‌ ده‌توانێت به‌شێكی زۆری به‌شداربووانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ بكاته‌ به‌شداربووی Google+.


س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق