2011-09-07

به‌رهه‌مێكی نوێی سۆنی

كۆمپانیای (سۆنی) داهێنانی ئامێرێكی (3D) نوێی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن بۆ هه‌ر شوێنێك له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ن و چێژ له‌ بینینی فیلم و یاری ڤیدیۆ گه‌یم وه‌ربگرن.

ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ هێنده‌ی چاویلكه‌یه‌ك پانه‌، له‌ چاوه‌وه‌ تا گوێ داده‌پۆشێت و هێدفۆنیشی له‌گه‌ڵدایه‌. كێشی ئامێره‌كه‌ ته‌نیا 420 گرامه‌.
ئامێره‌كه‌ به‌ یارمه‌تی دوو شاشه‌ی (OLED) كه‌ له‌ناوه‌وه‌ به‌ستراوه‌ وێنه‌ی سێ دووری ڕوون و جوان نمایشده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه‌، (شیگیرۆ كاتۆ) جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای سۆنی ڕایگه‌یاند قورسترین ئه‌رك له‌به‌رده‌مماندا ئه‌وه‌ بوو چۆن بتوانین به‌ بچووكترین قه‌باره‌ دروستی بكه‌ین.
شیگیرۆ وتی ئێستا خه‌ڵك ده‌توانن به‌ ته‌نیا و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌یان هه‌راسان بكه‌ن ته‌ماشای فیلم و یاری ڤیدیۆیی بكه‌ن.
ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ به‌  (HMZ Personal 3D Viewer) ناسراوه‌ له‌ 11ی مانگی تشرینی دووه‌مدا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی ژاپۆنه‌وه‌، پێشبینینش ده‌كرێت نرخی 780 دۆلار بێت.



س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق