2012-04-23

١٠ دروستكراوترین و به‌ناوبانگترین لاپه‌ڕه‌ی هه‌ڵه‌ی 404ی وێب سایته‌كان

ئه‌مه‌ش ١٠ دیزاینی جۆراوجۆره‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤


كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی ٤٠٤ داده‌به‌زێته‌ سه‌ر وێبگه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌وا ته‌نها نامه‌ی هه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵام كه‌ی ئینته‌رناشیناڵ جیاوازه‌، چونكه‌ به‌گاڵته‌یی دروستی كردووه‌.

دیزاینه‌ری وێب ئه‌لیسیۆ ئه‌تزێنی لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤ی وه‌كۆ لاپه‌ڕه‌یه‌كی هاككراو پیشانده‌دات له‌كاتێكدا وێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی هاككردنی جێگایه‌ك جوانتر و سه‌رنجڕاكێشن.

هه‌تا ئه‌پڵ ڕوحی ڕیكلامكردنی هه‌بێت ئه‌وه‌ سۆزی به‌رامبه‌ر بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت، كاتێك ته‌ماشای لاپه‌ڕه‌ی دیارنه‌ماو ده‌كه‌یت له‌ ئای كلۆد ئه‌وا له‌ وێنه‌یه‌كی هه‌وری كێشراودا كه‌ لاپه‌نی مرۆیی به‌رامبه‌ر ڕاده‌كێشێت بۆ ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا بێ گیانه‌.

كاتێك له‌ ئه‌نیشن بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت كه‌ بوونی نییه‌، ئه‌م لێره‌دا جێگایه‌كی گه‌ڕانی بۆ تۆ دروستكردووه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڕان به‌دوای لاپه‌ڕه‌كه‌دا.
وێب سایتی ریكلامی لیمپفیش به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤ی دروستكردووه‌، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌ر درێژییه‌كه‌ی ئارام بگرێت.


ستیڤ لامپه‌رت به‌بێ هیچ هه‌نگاوێكی به‌كارهێنانی ڤیدیۆ له‌ لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤دا قسه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ داوای لاپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات.


دیزاینه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری وێب كریس جینینگز لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤ی به‌شێوه‌یه‌كی كارتۆنی دیزاین كردووه‌.


وێب سایتی گۆگ له‌كاتی لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤دا وێنه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تری بۆشایی ئاسمانت بۆ نمایش ده‌كات هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌ونبوونی لاپه‌ڕه‌كه‌ سه‌رپه‌رشتیارانی وێب سایته‌كه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


وێب سایتی دیدیزێد له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی سوته‌مه‌نی فرۆشراو له‌به‌نزیخانه‌كان داده‌نرێن ئاماژه‌ به‌ لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤ ده‌كات.


وێب سایتی ڕاگه‌یاندنی فواره‌ی شین له‌لاپه‌ڕه‌ی ٤٠٤دا یاری پاكمانی داناوه‌.


س: زێدی نێت

هناك تعليق واحد:

  1. أزال أحد مشرفي المدونة هذا التعليق.

    ردحذف