2012-05-23

یوتیوب گەیشتە 72 کاتژێر بۆ ھەر خولەکێک

سایتی یوتیوب ڕایگەیاند کە بەکارھێنەرانی  ٧٢ کاتژمێر لە ڤیدیۆ بۆ ھەر خولەکێک بەرز دەکەنەوە. ئەم ڕێژەیەش ٥٠% زیادی کردووە ەچاو ساڵی پار کە تێیدا بەکارھێنەران تێکڕا ٤٨ کاتژمێر لە ڤیدیۆ بە ھەرخولەکێک بەرزیان دەکردەوە.

لە حەوتەمین ساڵیادی سایتەکەدا ژمارەی بەکارھێنەرانی ٨٠٠ ملیۆن بەکارھێنەر و ٣ ملیار خولەک ڤیدیۆ بوو.

سایتەکە کۆمەڵێکی نوێکاری تێدایە: پشتگیری کرد لە زمانی افەم٥ و بەکارھێنانی زمان لەکاتی کارکردن و پێویست نەبوون بە ئەدۆبی فلاش بۆ کردنەوەی ڤیدیۆ پشتگیریکردنی زیاتری ئایفۆن و ئایپاد.

یوتیوب لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ و لەلایەن ٣ دامەزرێنەری سایتی پایپاڵ دامەزرا گوگڵ بە بەھای ١.٦٥ ملیار دۆلار کڕی، بەزۆربەی زمانەکان ھەیە و سێیەمین وێب سایتی جیھانییە.

س: جەزیرە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق