2012-05-29

بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت لەعێراق دەفرۆشرێت



کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە عێراقدا دەستدەکات بەفرۆشتنی بەرهەمەکانی و کۆمپانیای ناوخۆیی Legend Lands وەکو بریکاری خۆی دیاری دەکات.


بارەگای سەرەکی بریکارەکەی مایکرۆسۆفت لە بەغدادە و بەرهەمەکان لە ڕێگەی بریکارەکانی ناوخۆوە دابەشدەکات و مۆڵەتی فەرمی بەکارهێنان بۆ بەکارهێنەر عێراقییەکان دابین دەکات.

دوێنێ ڕەجانی ئەلکازم بەڕێوەبەری کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت بۆ پەرەپێدانی کارەکانی بازاڕە تازەکان ئەم هەواڵەی بۆ ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس پشت ڕاستکردەوە و مایکرۆسۆفتیش دەڵێت " ئەمە بەڵگەی گەشەکردنی وڵاتێکە کە جەنگی تێیدا ڕوویداوە".

بە هۆی جەنگی ڕزگارکردنی عێراق و سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تەکنۆلۆجیا لە وڵاتەکەدا دابەزی و شکستهێنانی حکومەت لە کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی تەکنۆلۆجیا، کاریگەری هەبووە لەسەر زۆربوونی بەرنامە ڕێگەپێنەدراوەکان (لەبەرگیراوەکان).

ئاژانسەکە ئەوەشی زیادکردووە کە بەرپرسەکەی مایکرۆسۆفت داوای لە حکومەتی عێراقی کردووە کە یاسای پاراستنی مافی خاوەندارێتی چالاک بکات و ڕێکاری یاسای دژ بەو کەسانە بگرێتەبەر کە بەرنامەی بێمۆڵەت پەخش و بڵاو دەکاتەوە.

س: سی نێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق