2012-06-23

ئاگادارییەک بۆ ئەو ماڵپەڕ و مەکۆ و بەیجانەی کە پێشبڕکێ دەکەن





گۆگڵی کوردی ئامادەیە بۆ گواستنەوەی ڕووداوەکانی تیروپشکی پێشبڕکێیەکانتان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆی سەرهێڵ و مانەوەی بەشێوەی ئەرشیف بەبێبەرامبەر.

هەمووان دەزانین لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی رمضان زۆرێک لەسایت و پەیجە کوردییەکان پێشبڕکێی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن بەئامانجی خەڵاتکردنی بەکارهێنەرانیان.


زۆرێک لەبەشدارانی پێشبڕکێیەکە کرداری ڕاکێشانی ناوی کەسەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانیان بەلایانەوە ناڕوونە و واهەست دەکەن کە دەستێوەردانی تێدا کراوە، بۆیە ئێمە هەڵدەستین بە ڕووماڵکردنی ئەو کارە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆی سەرهێڵ و بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەن سەرپەرشتیارانی پێشبڕکێیەکەوە بەڵگەی پاکێتی و ڕوونی کرداری ڕاکێشانی ناوی بەشداربووانە لە تیروپشکەکە.

> جۆرەکانی ڕووماڵکردن:
1. ڕووماڵکردنی شەوانە (ڕۆژانە): بۆ ئەو پەیجانەیە کە لەکۆتایی پرسیارەکانی ئەو شەوە تیروپشک دەکات بۆ ئەوەی ناوی چەند بەشداربوویەک بچێتە تیروپشکی کۆتایی.
2. ڕووماڵکردنی هەفتانە: بۆ ئەو پەیجانەیە کە لە کۆتایی هەر هەفتەیەک یان 7 ڕۆز جارێک تیروپشکێک بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە وەڵامی ڕاستیان داوەتەوە و ناوی هەندێک بەکارهێنەر دەچێتە تیروپشکی کۆتایی.
3. ڕووماڵکردنی کۆتایی: بۆ ئەو پەیجانەیە کە تەنها لەکۆتایی مانگ یان شەوانی جەژن تیروپشک دەکەن بۆ ڕاکێشانی ناوی براوەکان و خەڵاتکردنیان.
**تێبینی** تەنها دەتوانیت یەک جۆر دیاری بکەیت.

> دیاریکردنی کاتی ڕوماڵکردن:
1. کاتی ڕووماڵکردنی تیروپشکی کۆتایی دەگۆڕێت و لەکاتی بوونی زۆری ڕووماڵکردن خۆمان دیاری دەکەین.
2. ئەوانەی ڕووماڵکردنی شەوانە دیاری دەکەن دەتوانن کاتێک بەدیاریکراوی بۆ مانگەکە دیاری بکەن یان کاتێکی یەکگرتوو بۆ ماوەی 5 ڕۆژ یان 10 ڕۆژ.
3. ئەوانەی ڕووماڵکردنی هەفتانە دیاری دەکەن دەتوانن کاتێک بەدیاریکراوی بۆ مانگەکە دیاری بکەن.


دواکات بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانتان 15/7/2012 واتا 25/8/1433 و چەند ڕۆژێک پێش ڕەمەزان یان لە سەحەری یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە کاتی پەخشکردن ئاگادارتان دەکەین.

پەیوەندیمان پێوە بکەن: فەیسبووک   پۆستی ئەلکترۆنی (Subject= Ramadan Live)    لێرە (بەکۆمێنت)

زیاتر ببینە: خشتەی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق