2012-06-28

لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی گۆگڵ

بەردەوام لەیەکەم ڕۆژدا نوێدەکرێتەوە.........

27/6:


19:00
بەخێربێن بۆ سەنتەری مۆسکۆن لە سان فرانسیسکۆی ئەمریکا.

19:40
تا ئێستا 40 ملیۆن ئامێری مۆبایل چالاککراون بۆ بەکارهێنانی ئەندرۆید و ڕۆژانە زیاتر لە 1 ملیۆن ئامێری مۆبایل چالاک دەکرێن.
19:45
جێڵی بێن ئەندرۆیدی 4.1 ئاشکرا دەکات بە وێنەی زیاتر.

19:55
ئێستا گۆگڵ زانیارییە دروستەکان ئاشکرا دەکات پێش ئەوەی بپرسن.
20:10
گۆگڵ پلەی بەشێوەیەکی گەورە گەشەی کردووە و 20 ملیار پڕۆگرام داگیراون و مانگانە 1 ملیار گەشە دەکات.
20:16
گۆگڵ پلەی زیاتر کات بەسەربردنە بەدیار ئەوەی حەزت لێیەتی و ئێستا دەتوانن فیلم و بەرنامە تەلەفزیۆنی و گۆڤارەکانتان نمایش بکەن بۆ فرۆشتن.
20:21
نێکسس 7 تەنها بە 199$ە و یەکەم تابلێتی گۆگڵە و لەهێز و بەرگگرتندا بەتوانایە، لەگۆگڵ پلەی بیکڕە و بۆ ناوەڕاستی مانگی تەمموز دەگاتە دەستت.
20:45
باخچەی یاریگا کراوەیە بۆ نوێکردنەوەی ئەندرۆید.
20:46
نێکسسی Q تەنها 299$ە و لە گۆگڵ پلەی بیکڕە و لەناوەڕاستی مانگی 7 بەدەستت دەگات و باشترین ڕێگایە بۆ بەکارهێنانی گۆگڵ پلەی لەماڵەکەتدا.
20:58
بەرنامە تابلێتەکانی گۆگڵ پڵەس بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاگەیەندرا.

21:08
سێرجی برین و هاوڕێکانی پڕۆژەی شوشە تاقیدەکەنەوە.
21:10
لە ڕووداوەکانی گۆگڵ پڵەس ڕێگایەکی نوێ بۆ دروستکردن و ماوە و بڵاوکردنەوەی گشتی و تایبەتی لەپێش و کات و دوای ڕووداوەکان دانرا.
21:30
پێشکەشکردنی وەشانی دووەمی SDK گۆگڵ درایڤ و نوێکردنەوەی API و ئامرازەکانی تر بۆ گەشەپێدەران بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی تەواو سووک لەداگرتن لە ئینتەرنێت و مۆبایلەوە بنیادبنەن بەشێوەیەکی سووک.
22:00
نەخشەی دەرهێڵ بۆ ئەندرۆید ئامادەیە کەتێیدا بەکارهێنەران دەتوانن بگەن بە نەخشەی گۆگڵ بەبێ پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێتەوە. بۆ گەشتکردن زۆر گەورەیە!!
22:10
نمایشکردنی کۆمەڵەی یەکەمی بەرنامە گرنگەکانی گفتوگۆی ڤیدیۆیی گۆگڵ پڵەس.


28/6


00:00
وەشاندنی وێنەی 3 ڕەهەندی گۆگڵ ئێرث بۆ ئەندرۆید و ناوچە سەوزە گەورەکانی لەخۆگرتووە.
00:45
API نوێ و نوێکراوەی یوتیوب لەبەردەستە بۆ شیکردنەوە و نوێکردنەوەی زانیاری و هیتر لەیوتیوب.
01:45
نمایشکردنی کۆگا زانیارییەکانی یەکێتی ئەوروپی لەلایەن بزوێنەری بەرنامەکانی گۆگڵ.
02:00
ئاشکراکردنی بەرنامەی نوێی یوتیوبی مۆبایل بۆ ئەندرۆید.
03:00
نمایشکردنی 16 جووڵەی نوێی ئەندرۆید کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لەبەکارهێنانی بەرنامە و دوگمەکانی بەبێ تەماشاکردنی شاشەی مۆبایل.

هناك تعليق واحد:

  1. دەستان خۆش زۆر بەسوود بوو.
    هەر چەندە زۆر درەنگ خوێندمەوە، بەڵام بەسوود بوو، دووبارە دەستان خۆش بێت.
    هیوام بەردەوامیتانە لە کارەکانتان.

    ردحذف