ڕۆبێرت مۆریس كه یه‌كێكبوو له گه‌وره داهێنه‌رانی بواری ئاسایشی كۆمپیوته‌ری (Computer Security) له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ڕۆبیرت مۆریس به‌و هه‌وڵانه‌ی یاریده‌ی په‌ره‌پێدانی سیستمی ئیشپێكردنی (Unix) (یونیكس)ی دا.
ڕۆبێرت ئه‌و داهێنه‌ره بوو كه یاریده‌ی سیستمی ئیشپێكردنی یونیكسی كۆمپیوته‌ری (Unix computer operating system) ده‌دا به به‌رده‌وامی، كه ئه‌مه‌ش سیستمێك بوو كۆنتڕۆڵی زیادبوونی ژماره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی جیهانی ده‌كرد و په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕووه مۆدێرنه‌كانی ژیان و له وڵاتی لوبنان له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. وه‌ك یه‌كێك له بیرمه‌نده ڕه‌سه‌نه‌كانی دونیای زانستی كۆمپیوته‌ر ده‌ژمێردرێت، ڕۆبێرت مۆریس هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی نهێنی گرنگی گێڕاوه له نه‌خشه‌دانان بۆ ئه‌و سیستمه‌ی كه به یه‌كه‌مین (cyberwar) نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت: كه ئه‌مه‌ش بریتی‌بوو له هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر ڕژێمی سه‌دام حسێن له‌و مانگانه‌ی پێش جه‌نگی كه‌نداوی فارسی ساڵی 1991. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ورده‌كارییه‌كان تائێستاش ڕیزبه‌ندییان بۆ ده‌كرێت، وه‌ك هێرشه‌كان و ئه‌و بۆمبانه‌ی به‌هۆی تیشكی له‌یزه‌ره‌وه ئاڕاسته ده‌كران كه له‌و بڕوایه‌دابوون به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رچاو سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی عیراق و توانای كۆنترۆڵكردنی تێك‌شكاند پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌ستپێبكات. له ساڵی 1960دا توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر (AT&T) له تاقیگه‌ی بێڵ (Bell)، یونیكس بووه یه‌كێك له سیستمه پێشه‌نگه‌كانی ئیشپێكردن له جیهاندا، هاوشان له‌گه‌ڵ ویندۆزه‌كانی مایكرۆسۆفتدا (Microsofts Windows) گۆڕانكاری و جیاوازییه‌كانی سۆفتوێری یونیكس، بۆ نموونه له‌ئێستا بناغه‌داڕێژه‌ری ئای فۆنهكانی (iPhoneiOS) ئه‌پڵ و (Macintosh OSX) و سیستمی ئیشپێكردنی گوگڵ ئه‌ندرۆید (GooglesAndroidoperating systems)ه. وه‌ك سه‌رۆكی زانستی ئاژانسی ئاسایشی (سیكیوریتی) نه‌ته‌وه‌یی كۆمپیوته‌ری مه‌ڵبه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (National Security Agencys National Computer Security Center)، ڕۆبێرت مۆریس سه‌رنجێكی نه‌ته‌وه‌یی ناحه‌زانه‌ی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا له ساڵی 1988دا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی (ڕۆبێرت تاپان مۆریس)ی كوڕی كه خوێندكارێكی ده‌رچووی زانستی كۆمپیوته‌ر بوو له زانكۆی كۆرنیل، كرمی كۆمپیوته‌ری (computer worm) نووسی، كه به‌رنامه‌یه‌كی سۆفتوێر بوو ده‌یتوانی خۆی بسه‌پێنێته ناو ئینته‌رنێته‌وه و لهدوایانیشدا كیانێك بۆ خۆی بنیات‌بنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌ك حه‌زی كرد خۆی له نێو ئه‌و تۆڕه‌دا ون بكات، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه له پرۆگرامه‌كه‌دا كردی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاوبووه‌وه و له كۆنترۆڵی ئه‌ودا نه‌مابوو، نزیكه‌ی 10%ی 50000 كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا تۆڕه‌كه‌یان پێكده‌هێنا تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ببوون. ڕۆبیرت مۆریس دوای ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی زانی ڕایكرد بۆ ماڵی باوانی له ئه‌رنۆڵد، ئه‌وه‌ش كاتێك بوو پێش ئه‌وه‌ی بچێته به‌رده‌م نووسینگه‌ی پشكنینی (لێپێچینه‌وه‌ی) فیدراڵی. له‌ژێر یاسای تاوانباریی كۆمپیوته‌ری فیدراڵی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا، خرایه ژێر چاودێری و به‌بڕی 10000 دۆلاری ئه‌مریكی سزا درا. لهدوایاندا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانستی كۆمپیوته‌ر له زانكۆی هارڤارد به‌ده‌ستهێنا و بووه ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنۆلۆژیای زانستی كۆمپیوته‌ر له په‌یمانگای ماساشوستی. ڕۆبێرت مۆریس له 25ی ته‌مموزی ساڵی 1932ی زایینی له بۆستن له‌دایكبووه، باوكی ناوی والته‌ر مۆریس بووه و پیشه‌ی به‌قاڵ بووه و دایكیشی ناوی هیلین كێلیه. به‌كالۆریۆسی له ماتماتیك و ماسته‌ری له ماتماتیكی بهجێهێناندا له زانكۆی هارڤارد به‌ده‌ستهێناوه. سه‌ره‌تا له تاقیگه‌كانی بیڵ (Bell Laboratories) له‌سه‌ر دیزاینكردنی ئامرازه‌كانی سۆفتوێری تایبه‌ت (specialized software tools) كاری كردووه. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ گروپی توێژینه‌وه‌ی یونیكس له تاقیگه‌كانی بێڵ ده‌ستبه‌كاربووه و به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی سیستمی ئیشپێكردنی فرمانه‌كانی ژماره‌یی (numerical functions of the operating system) و توانای سیكیوریتی (its security capabilities) كه بریتی‌بوو له سیستمی پاس وه‌رد و فرمانه‌كانی كۆدكردن (تشفیر). ئاره‌زوو و حه‌زی له‌بواری ئاسایشی (سیكیوریهتی) كۆمپیوته‌ردا له كۆتایی ساڵانی 1970كانه‌وه جووڵاوه ئه‌ویش كاتێك بووه كه دیارده‌ی (cryptography) دۆزییه‌وه، كه بریتیه له دیراسه‌كردن و پراكتیزه‌كردنی پاراستنی زانیارییه‌كان به‌گۆڕینی بۆ كۆد (code). له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كاریان كرد له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ئه‌كادیمی كه بووه سه‌رهه‌ڵدانی ئامێری (encryption) ئه‌ڵمانی (German encryption device). له ساڵی 1986دا ناچار بوو كه بڕوات بۆ كاركردن بۆ ئاژانسی پاراستنی كۆمپیوته‌ره‌كانی حكومه‌ت (protecting government computers) و له پڕۆژه‌ی چاودێری ئه‌لیكترۆنی و شه‌ڕی ئینته‌رنێتیدا (electronic surveillance and online warfare). له ساڵی 1994 خانه‌نشین كراوه.
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق