2011-07-14

ئای پاد هه‌ر یه‌كه‌مینه‌


به‌پێ ڕاپۆرتێكی نوێی NetMarketShare، ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌ تابلێته‌كاندا به‌شی هه‌ره‌ زۆری به‌ر ئای پاد ده‌كه‌وێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه‌ له‌لایه‌ن NetMarketShareه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هه‌ردوو ئامێری ئای فۆن و ئای پاد 61%ی به‌كارهێنانی ئینه‌رنێتیان هه‌یه‌ له‌چاو ئامێره‌كانی دیكه‌ی مۆبایل و ئای پاددا.هاوكات سیستمی ئه‌ندرۆید به‌ پله‌ی دووه‌م دێت كاتێك به‌ ڕێژه‌ی 31%ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی تابلێت و مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان پێكده‌هێنن و بلاكبێریش 6%، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی comScore، ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌ ڕێگه‌ی ئامێره‌ تابلێته‌كانه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ 97%ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ڕێگه‌ی ئامێری ئای پاده‌وه‌یه‌ و 0.6%یش له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندرۆیده‌وه‌یه‌.


س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق