وه‌رگێڕانی گوگڵ ئامارێكی ئازادی وه‌رگێڕانی خۆكارییه، كۆمپانیای گوگڵ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكردووه بۆ وه‌رگێڕانی به‌شێك له‌به‌ڵگه‌نامه، نووسراو یان لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت بۆ زمانێكی تری پێناسه‌كراوی خزمه‌تگوزارییه‌كه.
له 28ی نیسانی 2006 خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌ته‌واوی بۆ زمانی عه‌ره‌بی ته‌واو كرا‌و و پێش تشرینی یه‌كه‌می 2007 بۆ زمانی چینی و ڕوسی، گوگڵ بۆ وه‌رگێڕان سیستران (SYSTRAN) به‌كارده‌هێنێت و پێشتریش یاهوو و AOL و بابل فیش به‌كاریهێناوه.
له 26ی ئایاری 2011 گوگڵ ڕایگه‌یاند كه وه‌رگێڕانی گوگڵی API كراوه‌ته‌وه و له 1ی كانوونی دووه‌می 2011 دایخست به‌هۆی كێشه‌ی ئابوورییه‌وه.
> له‌سیفه‌ته‌كانی:
1.ڕاسته‌وخۆ زمانی سه‌رچاوه به "زمانی نووسراو" پێناسه ده‌كات و داوا له‌به‌كارهێنه‌ر ده‌كات زمانی دووه‌می دیاری بكات ئه‌گه‌ر نا خۆكارانه "زمانی ئینگلیزی"یه.
2.له‌ئامرازه‌كانی وه‌رگێڕانی خۆكارانه، سنورێك داده‌نێت بۆ یارمه‌تیدانی خوێنه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له ده‌قی وه‌رگێڕاو و ده‌قی سه‌ره‌كی و هه‌میشه وه‌رگێڕانه‌كان وه‌رگێڕانی ورد نین.
3.هه‌ندێك له‌زمانه‌كانی باشترین ئه‌نجامی هه‌بووه بۆ نموونه له 2010دا وه‌رگێڕانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ئینگلیزی زۆرباش بووه.
4.له‌وه‌رگێڕانی خۆكارانهدا هه‌وڵیداوه درێژترین ده‌سته‌واژه‌ی زمانی سه‌ره‌كی بگۆڕێت بۆ كورتترین ده‌سته‌واژه‌ی زمانه‌كه‌ی تر ئه‌مه‌ش له وه‌رگێڕانی ئینگلیزی بۆ چینی ده‌رده‌كه‌وێت.
> قۆناغه‌كانی گه‌شه‌پێدانی زمانه‌كانی وه‌رگێڕان (ڕیزبه‌ندی به‌پێی كاتی جێبه‌جێكردن):
قۆناغی یه‌كه‌م:
1. ئینگلیزی > ئه‌ڵمانی
2. ئه‌ڵمانی > ئینگلیزی
3. ئینگلیزی > ئیسپانی
4. ئیسپانی > ئینگلیزی
5. فه‌ڕه‌نسی > ئینگلیزی
قۆناغی دووه‌م:
6. ئینگلیزی > پورتوگالی
7. پورتوگالی > ئینگلیزی
8. ئینگلیزی > هۆڵه‌ندی
9. هۆڵه‌ندی > ئینگلیزی
قۆناغی سێیه‌م:
10. ئینگلیزی > ئیتاڵی
11. ئیتاڵی > ئینگلیزی
قۆناغی چواره‌م:
12. ئینگلیزی > چینی (ئاسانكراو)
13. چینی (ئاسانكراو) > ئینگلیزی
14. ئینگلیزی > ژاپۆنی
15. ژاپۆنی > ئینگلیزی
16. ئینگلیزی > كۆری
17. كۆری > ئینگلیزی
قۆناغی پێنجه‌م (له‌نیسانی 2006 بڵاوكرایه‌وه):
18. ئینگلیزی > عه‌ره‌بی
19. عه‌ره‌بی > ئینگلیزی
قۆناغی شه‌شه‌م (له‌كانوونی یه‌كه‌می 2006 بڵاوكرایه‌وه):
20. ئینگلیزی > ڕوسی
21. ڕوسی > ئینگلیزی
قۆناغی حه‌وته‌م ( له‌شوباتی 2007 بڵاوكرایه‌وه):
22.ئینگلیزی > چینی (لاسایی كه‌ره‌وه)
23. چینی (لاسایی كه‌ره‌وه) > ئینگلیزی
24. چینی (لاسایی كه‌ره‌وه) > چینی (ئاسانكراو)
25. چینی (ئاسانكراو) > چینی (لاسایی كه‌ره‌وه)
قۆناغی هه‌شته‌م (له‌تشرینی یه‌كه‌می 2007 بڵاوكرایه‌وه):
26. 25 جووته زمان له سیسته‌می وه‌رگێڕانی خۆكارانه‌ی گوگڵدا هه‌بووه.
قۆناغی نۆیه‌م:
27. ئینگلیزی > هیندی
28. هیندی > ئینگلیزی
قۆناغی ده‌یه‌م (له‌م قۆناغه‌دا وه‌رگێڕان نێوان دوو زماندا هه‌بوو، له‌میانه‌یاندا زمانی ئینگلیزی هه‌بوو، له‌ئایاری 2008 بڵاوكرایه‌وه):
29. بولگاری
30. فینله‌ندی
31. كرواتی
32. یۆنانی
33. ڕۆمانی
34. چیكی
35. نه‌رویجی
36. سویدی
37. دانیماركی
38. پۆڵه‌ندی
قۆناغی یانزه‌یه‌م (له 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2008 بڵاوكرایه‌وه):
39. كاتالۆنی
40. ئه‌نده‌نووسی
41. سڕبی
42. فلیپینی
43. لاتیڤی
44. سلۆڤاكی
45. ئۆكرانی
46. عیبری
47. لیسوانی
48. سلۆڤینی
49. ڤێتنامی
قۆناغی دوانزه‌یه‌م (له 30 كانوونی دووه‌می 2009 بڵاوكرایه‌وه):
50. ئه‌لبانی
51. هه‌نگاری
52. ئه‌ستۆنی
53. مالتی
54. توركی
55. گالیكی
56. تایله‌ندی
قۆناغی سیانزه‌یه‌م (له 19ی حوزه‌یرانی 2009 بڵاوكرایه‌وه):
57. فارسی
قۆناغی چوارده‌یه‌م (له 19ی ئابی 2009 بڵاوكرایه‌وه):
58. ئهفریكانی
59. ئێرله‌ندی
60. سواهیلی
61. بیلاڕوسی
62. مه‌قدۆنی
63. ویڵزی
64. ئایسله‌ندی
65. مالای
66. یدی
قۆناغی پانزه‌یه‌م (له 19ی تشرینی دووه‌می 2009 بڵاوكرایه‌وه):
67. كۆتایی به‌قۆناغی تاقیكاری (Beta)هات، به‌كارهێنه‌ران ده‌یانتوانی به‌لاتینی بنووسن بۆ چینی و ژاپۆنی و كۆری و ڕوسی و ئۆكرانی و بیلاڕوسی و بولگاری و یۆنانی و هیندی و تایلاندی بۆ وه‌گێڕانی عه‌ره‌بی و فارسی و هیندی، له‌و كاته‌شدا نووسراوی ئینگلیزی و ئیتاڵی و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی ده‌خوێندرایه‌وه.
قۆناغی شانزه‌یه‌م (له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2010 بڵاوكرایه‌وه):
68. كرۆیڵ هایتی
قۆناغی حه‌ڤده‌یه‌م (له نیسانی 2010 بڵاوكرایه‌وه):
69. خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه هیندی و ئیسپانییه‌كان كه‌وته‌كار.
قۆناغی هه‌ژده‌یه‌م (له 5ی ئایاری 2010 بڵاوكرایه‌وه):
70. خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی (ئهفریكانی، ئه‌لبانی، كاتالۆنی، چینی (ماندرین، كرواتی، چیكی، دانیماركی، هۆڵه‌ندی، فینله‌ندی، هه‌نگاری، ئایسله‌ندی، ئه‌نده‌لوسی، لاتیڤی، مه‌قدۆنی، نه‌رویجی، پۆڵه‌ندی، پورتوگالی، ڕۆمانی، ڕوسی، سڕبی، سلۆڤاكی، سهواهیلی، سویدی، توركی، ڤێتنامی، وێڵزی) كه‌وته‌كار.
قۆناغی نۆزده‌یه‌م (13ی ئایاری 2010 بڵاوكرایه‌وه):
71. ئه‌رمه‌نی
72. ئازه‌ربایجانی
73. جۆرجی
74. باسكی
75. ئوردو
قۆناغی بیسته‌م (له حوزه‌یرانی 2010 بڵاوكرایه‌وه):
76. توانای نووسینی پیتی لاتینی بۆ عه‌ره‌بی زیادكرا.
قۆناغی بیسته و یه‌كه‌م (له ئه‌یلوولی 2010 بڵاوكرایه‌وه):
77. توانای نووسینی ده‌نگی بۆ (عه‌ره‌بی، یۆنانی، هیندی، فارسی، ڕوسی، سڕبی، ئوردو) زیادكرا.
78. لاتینی
قۆناغی بیست و دووه‌م (له كانوونی یه‌كه‌می 2010 بڵاوكرایه‌وه):
79. توانای نووسینی پیتی لاتینی له عه‌ره‌بیدا لابرا.
80. چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی زیادكرا.
81. گوگڵ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی (چینی، چیكی، دانیماركی، هۆڵه‌ندی، فینله‌ندی، یۆنانی، هه‌نگاری، نهرویحی، پۆڵه‌ندی، پورتوگالی، ڕوسی، سویدی، توركی) له [گۆرینی نووسین بۆ خوێندنه‌وه‌ی پێداههڵكێشان له ده‌نگی ڕۆبۆرتی eSpeak] گۆڕی بۆ [ته‌كنه‌لۆژیای زمانی فه‌رمی بۆ ده‌نگی سروشتی كه دروستكراوه له‌لایه‌ن SVOX]، هه‌روه‌ها بۆ وه‌شانه كۆنه‌كانی (ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی، ئیسپانی، لاتینی) پێداههڵكێشانی ئیتاڵی بۆ به‌كارهێنا.
82. خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی (عه‌ره‌بی، ژاپۆنی، كۆری) كه‌وته‌كار.
قۆناغی بیست و سێیه‌م (له كانوونی دووه‌می 2011 بڵاوكرایه‌وه):
83. دیاریكردنی وه‌رگێڕانی جیاواز بۆ وشه‌یه‌ك كه‌وته‌كار.
قۆناغی بیست و چواره‌م (له حوزه‌یرانی 2011 بڵاوكرایه‌وه):
84. زیادكردنی 5 زمانی هیندی نوێ (له ئه‌لفا) و ڕێگای داخڵكردنی پیتی زمانێكی تر بۆ (به‌نگالی، گوجاراتی، كانادا، تامیل، تیلوجو) كه‌وته‌كار.
قۆناغی بیست و پێنجه‌م (له ته‌مموزی 2011 بڵاوكرایه‌وه):
85. هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌رگێڕان كه‌وته‌كار.
قۆناغی بیست و شه‌شه‌م (له كانوونی دووه‌می 2012 بڵاوكرایه‌وه):
86. ده‌نگی پێداههڵكێشانی نێر گۆڕدرا بۆ مێ له هۆڵه‌ندیدا.
87. ئێلینا كه دروستكراوه له‌لایه‌ن SVOX گۆڕدرا بۆ ده‌نگی eSpeak له سلۆڤاكی.
88. توانای نووسینی پیتی زمانێكی تر بۆ یدی كه‌وته‌كار.
قۆناغی بیست و حه‌وته‌م (له شوباتی 2012 بڵاوكرایه‌وه):
89. خوێندنه‌وه نووسراوه تایله‌ندییه‌كان كه‌وته‌كار.
90. ئیسپیرانتۆ زیادكرا.
كه‌واته گوگڵ توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانی بكات و پله‌ی یه‌كه‌م بگرێت له باشترین وه‌رگێڕانه‌كانی ئینگلیزی > عه‌ره‌بی و ئینگلیزی > فه‌ڕه‌نسی.
دةست خؤش ئيوةش بفةرموون http://aribakir.blogspot.com/
ردحذف