2011-08-11

هایفۆن 5 ته‌نها به‌ 30 دۆلاره‌


هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی كه‌ خاوه‌نی مۆبایلی ئایفۆن و تابڵێتی ئایپاده‌، شێوه‌ی نوێی ئایفۆن 5 ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ته‌كنه‌لۆژی ئایفۆنی نوێ ناوی ئایفۆن فۆر ئێس ده‌بێت و ئایفۆن 5 نابێت.

ئه‌مجاره‌یاشیان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینیه‌كان و له‌كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا چین دروست كردنی مۆبایلێكی نوێی به‌ ناوی هایفۆن 5  ڕاگه‌یاند و شێوه‌كه‌شی ڕێك وه‌كو ئه‌و وێنه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش بڵاو بویه‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌درا كه‌ وێنه‌یئایفۆن 5ی ئه‌پڵه‌ و هه‌رچه‌نده‌ ئه‌پڵ له باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌وه‌ تا ئێستا لێدوانی فه‌رمی نه‌داوه‌.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م هایفۆن 5 سه‌پۆرتی تۆڕه‌كانی GSM ده‌كات و هه‌وه‌ها mini SD  و (وای فای) شی هه‌یه‌ و وه‌ دوو قه‌باره‌ی هه‌یه‌ یه‌كێكیان 3.2 ئینجه‌ و ئه‌وی تریان 3.6 ئینجه‌ و چوار ڕةنگیشی هه‌یه‌ (ڕه‌ش و سپی و سور و په‌مه‌یی) وه‌ شوێنی دوو سیمكارتیشی هه‌یه‌.
له‌وانه‌ش چاوه‌ڕوان نه‌كراو تر نرخه‌كه‌یه‌تی ، ئه‌مه‌ی ئاساییه‌كه‌یان ته‌نها 30 دۆلاره‌ و ئه‌وی تریان كه‌ باشتره‌ نرخه‌كه‌ی 132 دۆلار .
له‌ كۆتاییدا وا پێشبینی ده‌كرێت كه‌ هایفۆن 5 سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ ده‌ست بهێنێت و ته‌نها یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شاشه‌كه‌ی كه‌ پێوه‌ر هه‌ستیاره‌ دره‌نگ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ (له‌مسه‌كه‌ی بێهێزه‌).


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق