ته‌له‌فۆنه مۆبایله زیره‌كه‌كان تهلهفۆنێكن كه بۆ په‌یوه‌ندییه خێراكان زۆر گونجاون.
سێیه‌كی ئه‌مریكییه‌كان خاوه‌نی ته‌له‌فۆنی مۆبایلی زیره‌كن. سه‌باره‌ت به كه‌مینه‌ی خه‌ڵكیش له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن داهاتێكی دیاریكراون، ئه‌وا ئه‌مجۆره ئامێره مۆبایلانه شوێنی كۆمپیوته‌ری بۆ گرتوونه‌ته‌وه له گه‌ڕان به‌ناو پێگه و تۆڕی ئینته‌رنێتدا. ئه‌مه‌ش له‌و هه‌وڵ و ڕووپێویانهدا ئاشكراكران كه له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای (بی‌و ئینته‌رنێت ئاند ئهمێركان لایڤ پرۆجێكت) ئه‌نجامی داوه، ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و خێراییه تیژڕه‌وه‌ی كه وایكردووه به‌كارهێنه‌ران پشت به ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كان ببه‌ستن، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له‌چاو هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی خاوه‌ن ته‌كنۆلۆژیای به‌رز له مێژوودا.
ته‌له‌فۆنه‌كانی ئینته‌رنێت: * چوار ساڵ به‌سه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی (ئای-فۆن) و ئه‌و ئامێرانه‌ی دیكه‌دا تێپه‌ڕیووه كه كێبڕكێی ئه‌و ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر سیستمی ئیشپێكردنی ئه‌ندرۆید ئیش ده‌كه‌ن له گوگڵدا. هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌م ئامێرانه زۆر شتیان له ئه‌مریكادا گۆڕیووه، كردوویانه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له كاتی گه‌ڕان و ئاڵووێردا هه‌میشه به‌رده‌وامی و په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئینته‌رنێته‌وه. چواریه‌كی ئه‌مریكییه‌كان ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌كانیان وه‌ك شێوازێكی سه‌ره‌كی به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌یشتن به ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌ی (بی‌و)دا ده‌ركه‌وتووه كه نۆ له‌سه‌ر ده‌ی كه‌سی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م ئامێرانه‌ن هه‌ڵده‌ستن به گه‌ڕان به‌نێو پێگه و تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕۆژانه ده‌توانن چاو به پۆسته ئهلیكترۆنیهكانیاندا بخشێنن. دیاره به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئامێرانه‌ش جۆراوجۆرن، زۆربه‌یان حاڵیان باشه و ڕۆشنبیرن، هه‌ر له‌لایه‌نی خه‌ڵكانی ڕه‌ش پێست و ئه‌وانه‌ش كه به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانین ئه‌م شێوازه زۆر به‌كارده‌برێت و ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 44%. (ئارۆن سمیس)، كه توێژه‌ره‌وه‌یه له كۆمپانیای (بی‌و) وه نووسه‌ری ڕاپۆرتهكهشه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (سه‌باره‌ت به كۆمپانیاكان و نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه به شوێن قازانجدا ناگه‌ڕێن و حه‌ز به تێكه‌ڵاوبوونی كاروباری هه‌ندێك له ڕه‌هه‌نده دیاریكراوه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌یانبینی له‌به‌رده‌م شاشه‌ی چوار ئینجیدا دانیشتوون نه‌ك له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره گه‌وره‌كاندا). سه‌باره‌ت به (میگۆل رایس)ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، قه‌باره‌ی شاشه‌كه ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كه كه وای لێده‌كات پابه‌ند بێت به ئامێری لاپتۆپه (ماكهك)ه‌یه‌وه، چونكه ئه‌و حه‌ز ده‌كات یارییه‌كانی تۆپی پێی له‌سه‌ر ببینێت و یارییه ڤیدیۆییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نجامبدات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كاره‌كانی دیكه، ئه‌وا له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی مۆبایلی (ئای –فۆن) ئه‌نجامی ئه‌دات. ئه‌م خوێندكاره كه تازه له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ده‌رچووه له مانگی ڕابردوودا له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا حه‌زی ده‌كرد كتێبێكی نووسه‌ری مه‌كسیكی (فرانسیسكۆ جێمینیز) بكرێت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژووری نوستنه‌كه‌ی و ئامێری لاپتۆپه‌كه‌ی بكاته‌وه، ته‌له‌فۆنه مۆبایله ئایفۆنه‌كه‌ی له گیرفانی ده‌رهێنا و كه‌وته گه‌ڕان به‌نێو لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای نرخی كتێبه‌كه له پێگه جۆراوجۆرهكانیدا.
لابردنی كۆمپیوته‌ر:
*له‌و قسانه‌وه كه (سیسلیا كانگ) له زمانی (رایس)ه‌وه بیستوویه‌تی و له ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)دا بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: (هه‌میشه كۆمه‌ڵه جیاوازییه‌كی كه‌م به‌دی ده‌كه‌م كه‌وا ده‌كات ئامێری لاپتۆپه‌كه‌م له ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌كه‌م به باشتر بزانم). به‌پێی قسه‌ی سمیس، له‌و كه‌سانه‌ش كه به‌زۆری بۆ گه‌ڕان به‌نێو پێگه و تۆڕی ئینته‌رنێتدا پشت به ته‌له‌فۆنی مۆبایلی زیره‌ك ده‌به‌ستن، ئه‌و كه‌مینه و گه‌نجانه‌ن كه ته‌مه‌نیان خوار 30 ساڵه و له‌وانه‌ن كه داهاتیان دیاریكراوه، چونكه ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئامێره‌كانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل جێگره‌وه‌یه‌كی په‌سه‌نده له بری كڕینی ئامێری كۆمپیوته‌ری گرانبه‌ها و دانی كرێی مانگانه له‌پای هاوبه‌شیكردن له ته‌له‌فۆنی دیجیتاڵی (ژماره‌یی) (دی ئێس ئێل) یان مۆدیۆم كێبڵ. دیاره كێبڵ و (دی ئێس ئێڵ) زۆر خێراترن له ته‌له‌فۆنی مۆبایل، به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه تا به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ت بداتێ ئه‌و ئامێره گرانبه‌هایانه به‌كاربهێنیت. له حاڵی حازریشدا ڕێژه‌ی جووڵه‌ی ئه‌و تۆڕه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئامێری كۆمپیوته‌ره ده‌گاته 63%، به‌ڵام به‌هاتنی ساڵی 2015 ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 46% داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی (سیسكۆ)یه كه دروستكه‌ری كه‌ره‌سه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێته. (ماری براون)ی جێگری سه‌رۆكی (سیسكۆ) بۆ كاروباری نه‌خشه‌كێشان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (خێراییه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌چن، سه‌باره‌ت به (وای فای)ش هه‌مان شته، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی ئامێره جیاوازه‌كان له زیادبووندایه). هه‌روه‌ها (سیسكۆ) ده‌ڵێت كه له ساڵی 2015دا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتی گه‌ڕۆك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 56 ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات، كه ژماره‌كه‌ی ده‌گاته 788 ملیۆن به‌كاربه‌ر. ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته‌هۆی زیادكردنی ئه‌م ژماره‌یه، نه‌وه‌ی چواره‌می تۆڕی ئینته‌رنێتی خاوه‌ن خێرایی به‌رزه و وا نیازه پێكهاته‌كانی له‌ڕێی تاوه‌ر و سه‌كۆ مۆبایلیه نوێكانه‌وه به‌خێراییه‌ك په‌خش بكات كه ده‌گاته خێرایی هه‌ندێك له گه‌یه‌نه‌ره‌كانی (دی ئێس ئێڵ)، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاوبۆچوونی شاره‌زایانه. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه له توانای بهكارهێنهراندایه په‌خشی ڤیدیۆیی زۆر ڕوون ببینن و بتوانن مۆبایله زیره‌كه‌كان دیاری بكه‌ن، له‌گه‌ڵ كه‌مێكی كه‌م له پچڕان و وه‌ستان. له حاڵی ئێستا به‌كارهێنه‌رانی ته‌له‌فۆنه مۆبایلییه زیره‌كه‌كان ده‌توانن ئه‌زموونێكی به‌هێزتریان له‌گه‌ڵ په‌خشی ڤیدیۆیدا هه‌بێت، له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆڕی (وای فای)دا په‌یوه‌ندی بگرن. زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م مۆبایلانه له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كاندا پشت به (خاڵه گهرماوگهرمهكان) ده‌به‌ستن كه ده‌توانێت چوونه ناوهوهیهكی ههرزانبههایان بۆ بڕه‌خسێنێت بۆ نێو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت له ڕێگه‌ی (وای فای)یه‌وه كه ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌كه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك یان كتێبخانه‌یه‌كی گشتی یان دراوسێیه‌ك بێت هه‌روه‌كو توێژه‌ره‌وه‌كانی بواری پیشه‌سازی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ته‌گه‌ره و كۆسپه‌كانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل:*به‌ڵام ته‌له‌فۆنه مۆبایله زیره‌كه‌كان كۆتوبه‌ند و سنوورداری خۆیان هه‌یه. دیاره پڕكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كی ته‌ندروستی، یان پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی كار، یاخود ئاماده‌كردنی داوایه‌ك بۆ پۆله‌كانی خوێندن یاخود تایبه‌تمه‌ند به كار، ئه‌مه‌ش كارێكی سه‌خته به‌هۆی شێوازی پێكهاته‌كه‌یانه‌وه و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش كه له‌سه‌ر ئامێره‌كاندا پێی ئاماده‌كراون. ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا ڕوویداوه له وه‌رگرتنی ڕسوماتی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری بێته‌ل پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ڕه‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ته‌له‌فۆنه مۆبایلییه زیره‌كه‌كان، بۆ نموونه كۆمپانیای (فیریزۆن) ڕسومات ده‌خاته سه‌ر زانیارییه‌ك كه به‌كارهێنه‌ران به‌ده‌ستی ده‌هێنن. هه‌ندێك له‌و گروپ و كۆمه‌ڵانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه له‌و باره‌وه ده‌ڵێن، پلانی له‌م جۆره داڕێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری وا بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات كه وابه‌سته بن به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فره‌یی (هه‌مه‌چه‌شنه) له خزمه‌تگوزاری. (بنیامین لین)ی گه‌وره توێژه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌كنۆلۆژیاكان له (نیو ئه‌مریكا) له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: "له زۆر له حاڵه‌ته‌كاندا، كۆمپانیای له‌مجۆره كه خزمه‌تگوزاری بیًَتهل پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌توانێت به‌هه‌مان شێوه خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فزیۆنی و وایه‌ردار پێشكه‌ش بكات، هه‌موو ئه‌وه‌ش كه ئاره‌زوویه‌تی بریتییه له هاندانی به‌كارهێنه‌ران بۆ به‌رده‌وامی دان له به‌كارهێنانی هه‌ر سێ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی، بێ گۆڕینه‌وه‌ی یه‌كێكیان به ئه‌وی دیكه‌یانه‌وه".
ئا: شاكار محمد
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق