ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ڵكشانێكی پێشبینی نه‌كراو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و به‌گوێره‌ی ئامارێك كه ئاسۆی ئای تی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سمی حكومیه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه ئێستا ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له هه‌رێمدا به (25%)ی چینی ناوه‌ڕاست ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌و پێشه‌كه‌وتنه به‌رچاوه‌ش بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ره و هه‌ندێك پێیانوایه كه تاڕاده‌یه‌ك كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له ڕووی كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نرخیشه‌وه گۆڕانێكی باشی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌شداربووانیان ئه‌مه‌ش وای كردووه كه خه‌ڵكێكی زیاتر ڕوو له‌به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆچوونێكی تر ئه‌م هه‌ڵكشانه ده‌به‌ستێته‌وه به هاتنی فه‌یسبووك و ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوانه‌ی كه وێب سایته جیهانییه‌كان ڕۆژانه پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئینته‌رنێت ببێته پێداویستی ڕۆژانه‌ی هه‌موو كه‌سێك.
به‌رپرسی كۆمپانیایه‌كی بواری ئینته‌رنێتیش كه ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانیدا زیاتر له (10) هه‌زار به‌شداربووی هه‌یه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه له سێ ساڵی داهاتوودا ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به پێنج هێنده‌ی ئێستا زیاد بكات.
پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵناسیش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئینته‌رنێت وه‌ك هه‌ر زاده‌یه‌كی تری ته‌كنۆلۆژیا دووسه‌ره‌یه و سوود و زیان به‌دوای خۆیدا جێده‌هێڵێت و زیانه‌كه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ئالوده‌بێت پێوه‌ی و ڕۆژانه كاتێكی زۆری به‌دیاره‌وه بسووتێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆی بكات.
كاروان ڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاسۆی ئای تی ڕایگه‌یاند؛ له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا شۆڕشێكی گه‌وره‌ی بواری گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه، كه بێگومان ئینته‌رنێت به‌شێكی ئه‌و شۆڕشه‌یه و له‌ئێستادا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ڕوویان له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت كردووه.
ڕه‌زا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه له‌سه‌روو له (25%)ی فیئه‌ی ناوه‌ڕاست له هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆژانه ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵكشاندایه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕخستووه له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی له‌بواری گه‌یاندندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین مه‌رج و ڕێنماییان دابه‌زاندووه بۆ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ئه‌ویش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، پشتڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌شی به‌وه ده‌كاته‌وه كه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌زیادبووندایه.
به‌پێی ئامارێكیش له‌ئێستادا (13) كۆمپانیای ڕه‌سمی دابه‌شكه‌ری ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه به‌بێ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی فایبه‌ره‌وه ئینته‌رنێت دابین ده‌كه‌ن به‌جۆرێك كه شه‌ش كۆمپانیای له سلێمانی و شه‌ش كۆمپانیای له هه‌ولێر و یه‌ك كۆمپانیاشی له دهۆكدایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كیش كه ده‌ست ئاسۆی ئای تی كه‌وتووه به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عیراق و (CMC) و گه‌یاندنی هه‌رێم هه‌موو جۆره مۆڵه‌تێكی كاركردن به‌كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێتی ڕاگرتووه تا شه‌ش مانگی داهاتوو ئه‌م بڕیاره‌ش له مانگی (ئایار)ه‌وه كاری پێده‌كرێت و تائێستا سێ مانگی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه بگه‌نه یاسایه‌كی یه‌كگرتوویی كاركردن و سیستمی گه‌یاندن له سه‌رانسه‌ری عیراقدا سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه و یه‌كبخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنجه سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێپه‌ڕیووه و تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی پراكتیكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌نراوه، چونكه تائێستا عیراق خاوه‌نی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌بواری گه‌یاندن نییه و ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌زگای میدیا و ڕاگه‌یاندنی عیراقی (CMC) كاری پێده‌كات یاسا كۆنه‌كه‌ی سه‌رده‌می پۆل بریمه‌ری حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌و كاته‌ی عیراق بووه.
ئاراز جه‌مال كه ساڵانێكی زۆره ژیانی خۆی له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا سه‌رف ده‌كات و له‌ئێستادا دیزاینه‌ره له‌یه‌كێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌و ئه‌و پێشوازییه زۆره‌ی خه‌ڵكی له ئینته‌رنێت ده‌به‌ستێته‌وه به هاتنی فه‌یسبووك و ئه‌و وێب سایته جیهانیانه‌ی كه ڕۆژانه خزمه‌تگوزاری نوێ پێشكه‌ش به به‌شداربووانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێشیوایه له‌ئێستادا ته‌واوی كۆمپانیاكان و به‌شێكی خه‌ڵكیش بازرگانی له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاراز وتیشی: "شێوازی به‌گه‌ڕخستنی خزمه‌تگوزاری (وای ماكس) له ئینته‌رنێتدا هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زیاتر ڕوو له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بكه‌ن".
هه‌روه‌ك ڕه‌خنه‌ی توندیشی له كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت گرت و ڕایگه‌یاند؛ له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه له‌ئاستی پێویسدا نین و به‌بۆچوونی ئه‌و ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ش نه‌بووایه ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له خه‌ڵكی ڕووی له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌كرد.
ئه‌حمه‌د هیوای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌كنیكی گۆران نێت كه كۆمپانیایه‌كه و له ساڵی (2006)ه‌وه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ناو ناوه‌ندی سلێمانیدا پێشكه‌ش ده‌كات پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه تا دوو سێ ساڵی داهاتوو ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بۆ پێنج هێنده‌ی ئێستا به‌رزببێته‌وه ئه‌و پشتڕاستی قسه‌كانی به‌ڕێژه‌ی به‌شداربووانی خۆیان ده‌كاته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات له ساڵی (2006) ته‌واوی كۆمپانیاكه‌یان (50 بۆ 60) به‌شداربووی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ڕێژه‌ی به‌شداربووانیان سه‌روو (10) هه‌زار به‌شداربووی تێپه‌ڕاندووه.
هه‌رچه‌نده نكۆڵیشی له‌وه‌نه‌كرد كه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی ئێستا له ئاستی پێویستدا نییه و وتی: "ده‌بوو ژماره‌یه‌كی زیاتر له خه‌ڵكی سوودمه‌ند بوونایه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، چونكه له‌مڕۆدا زۆرینه‌ی ئیشوكاره‌كان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كرێت".
بۆ نرخ و كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ئه‌حمه‌د هیوا وتی: "به‌رنامه‌یه‌كی باشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری به‌شداربووانیان ئه‌ویش به به‌رزكردنه‌وه‌ی خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان".
له‌ئێستادا زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت پشت به به‌كارهێنانی فایبه‌ر ئۆپتیك (كێبڵی تیشكی) ده‌به‌ستن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاسۆی ئای تی-ش له‌ئێستادا له‌ڕێگه‌ی كێبڵی تیشكییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ریه‌كه له وڵاتی ئێران و توركیا به‌ستراوه‌ته‌وه و كۆمپانیاكان سوودێكی زۆر له‌وه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی گه‌یاندن مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی فایبه‌ر ئۆپتیكی به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌خشیوه كه به‌پێی بۆندێكی نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیاكان ده‌بێت.
ئامانج ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازرگانی له ئاڤیستا گروپ كه خاوه‌نی گروپێكن و له‌بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری‌دا كارده‌كه‌ن پێیوابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كێبڕكێیه‌كی زۆر له‌نێوان كۆمپانیاكاندا دروستبووه و خزمه‌تگوزاریش په‌ره‌یسه‌ندووه ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئایینده‌ی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ره‌و باشتر بچێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوودا.
ئامانجیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زۆرینه‌ی به‌شداربووانی ئینته‌رنێت گه‌نجن كه ئه‌و ئه‌مه‌شی به‌سته‌وه به‌وه‌ی كه توێژی گه‌نجان زیاتر له هه‌ر توێژێكی تر ئاره‌زووی وه‌رگرتنی شتی نوێ ده‌كه‌ن و كاتیش زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیاندایه.
به‌پێی ئه‌نجامی زۆرینه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ئه‌نجامدراوه، گه‌نجان ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و كه‌سانه پێكده‌هێنن كه ڕۆژانه سوود له ته‌كنۆلۆژیای ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرن، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی په‌یوه‌ندیداره به چه‌ند فاكته‌رێكی زاتی و بابه‌تییه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه كه ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ناگاته (10) ساڵ، به‌ڵكو له‌ته‌واوی جیهاندا ڕێژه‌كه به‌و شێوه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌راوردكارییه‌كیش بكرێت له‌نێوان وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردو و وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا ئه‌كرێت له وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو زیاتر بێت.
پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵناسیش بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، ئه‌وان پێیانوایه كه ئینته‌رنێت وه‌ك هه‌ر زاده‌یه‌كی تری ته‌كنۆلۆژیا دووسه‌ره‌یه و سوودی خۆی هه‌یه و زیانیشی هه‌یه.
دانا ئه‌حمه‌د توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێیوایه ئینته‌رنێت ئه‌وه‌نده به‌سووده كه ئاگر له خه‌رمانی كات به‌ر نه‌یات، به‌ڵام لای هه‌ر كه‌سێك به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بوو به ئالوده‌بوون ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی زیانه‌وه، چونكه كاتێكی زۆری به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆی بكات.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری كۆمه‌ڵناسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه زۆرینه‌ی گه‌نجان و خوار ته‌مه‌نی گه‌نجانیش له‌م شێوازه‌ن و كاركردن به‌ئینته‌رنێت، بۆته خویه‌كی هه‌میشه‌یی ڕۆژانه‌یان، به‌بێ حسابكردن بۆ كاتی زێڕینی خۆیان.
ئا:زانا ئه‌حمه‌د
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق