2011-08-11

خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ Cloud گه‌شه‌ی به‌رچاو ده‌كه‌ن



خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كڵاود (Cloud) به‌جۆرێكی‌ وا په‌ره‌ده‌سێنن كه‌ سه‌رنجی‌ زۆربه‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ئینته‌رنێت به‌لای‌ خۆیدا ڕاده‌كێشێت و هه‌لی‌ ئه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت له‌هه‌ر جێگایه‌كه‌وه‌ بێت و به‌هه‌موو ئامێره‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ بتوانیت په‌یوه‌ندی‌ بكه‌یت.

بۆ هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی‌ ئینته‌رنێت هه‌لی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌ڕه‌خسێت كه‌ له‌هه‌ر جێگایه‌ك بێت و هه‌ر جۆره‌ ئامێرێكی‌ پێ‌ بێت بتوانێت په‌یوه‌ندی‌ بكات و كاره‌كانی‌ ئه‌نجام بدات، دیاره‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و به‌جێهێنانانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن كه‌ كڵاود چه‌قه‌كه‌یه‌تی‌ و مه‌ڵبه‌ندێتی‌، هه‌روه‌ها له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ فایله‌كان خه‌زن بكرێن. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی‌ وه‌ك ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و گوگڵ و ئه‌مازۆن و كۆمپانیا تازه‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ دیكه‌ له‌ پێشبڕكێیه‌كی‌ شێلگیرانه‌دان له‌پێناو پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كلاودی‌ ته‌واو گشتگیر. ئیدی‌ وایلێهاتووه‌ هه‌مووان ڕوو له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كلاود بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ زۆر له‌ پاشه‌كه‌وتی‌ توانای‌ حیسابی‌. وا له‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مهێنه‌كانی‌ سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت ده‌كات كه‌ بتوانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆكۆمێنته‌ نووسینگه‌ییه‌كانی‌ سه‌ر ئامێری‌ لاپتۆپ و ته‌له‌فۆنی‌ زیره‌ك بكه‌ن و وایان لێبكه‌ن كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت ئاماده‌ییان هه‌بێت و به‌ئاسانی‌ بتوانیت پێیان بگه‌یت. هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ په‌خشی‌ كلاود وا ده‌كات كۆگامۆسیقیه‌كه‌ت (مكتبتك الموسیقیه‌) له‌ هه‌موو ئامێرێكدا هه‌بێت و به‌رده‌ست بێت، یاخود بتوانێت بڕێكی‌ نادیاری‌ كراوت له‌ وێستگه‌كانی‌ ڕادیۆیی‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر بێت. هه‌روه‌ها هه‌لی‌ ئه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌له‌فۆنییانه‌ی‌ كه‌ پێگه‌كه‌یان تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌، بتوانن په‌یوه‌ندی‌ به‌هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بكه‌ن له‌ جیهاندا له‌ڕێگه‌ی‌ په‌خشی‌ ڤیدیۆیی‌ خۆڕاییانه‌وه‌، یاخود له‌هه‌ر ئامێرێكه‌وه‌ بتوانیت په‌یوه‌ندی‌ وه‌ربگریت. هه‌روه‌ها ده‌توانیت پارێزگاری‌ له‌ ئامێره‌ كۆمپیوته‌ره‌ كه‌سییه‌كه‌ت (پی‌ سی‌) بكه‌یت له‌ڕێگه‌ی‌ به‌جێهێنانه‌كانی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ كه‌ به‌رگری‌ دژی‌ ڤایرۆسه‌كان ده‌كه‌ن.


باشییه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كلاود


كه‌واته‌ باشی‌ و خراپی‌ گۆڕانكاری‌ به‌ره‌و ژیانی‌ دیجیتاڵیانه‌ (ژماره‌یی‌) چییه‌ له‌ كلاودا؟ یه‌كه‌مینیان مه‌سه‌له‌ی‌ متمانه‌كردنه‌ به‌ كلاود. له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كلاودا، وه‌ك هه‌ر شتێك كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت و دونیای‌ ته‌كنۆلۆژیاوه‌، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واو و دروست و دوور له‌ گومان مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌یت. ئه‌گه‌ر دڵه‌ڕاوكێی‌ سه‌ره‌كیت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌ز ناكه‌یت خه‌ڵكانی‌ دیكه‌ به‌ زانیارییه‌كانت بزانن، ئه‌وا كلاود بۆ تۆ گونجاو نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كلاود به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ت ده‌ده‌نێ‌ كه‌ زانیارییه‌كانت به‌شێوه‌ی‌ كۆد (مشفره‌) كراوه‌ و به‌باشی‌ ده‌پارێزرێت و كه‌س ناتوانێت پێیان بگات، ئه‌وا تۆ ناتوانێت سه‌د له‌ سه‌د له‌وه‌ دڵنیابیت. له‌هه‌مانكاتیشدا خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كلاود خزمه‌تگوزاری‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ و به‌رفراوانن، به‌جۆرێكی‌ وا كه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان زامن ده‌كات و له‌ فه‌وتان ده‌یانپارێزێت. لێره‌دا مه‌ترسییه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ خۆت بیپارێزیت له‌  دیسكه‌كانی‌ وه‌ك (سی‌ دی‌ و دیڤی‌ دی‌)دا. له‌لایه‌نی‌ مێژوویشه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو كۆگاكانی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كلاود پڕ بكه‌یت له‌ داتا و زانیاری‌، ده‌بینین بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ و ته‌واو به‌ چالاكی‌ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ به‌كارهێنه‌ر هه‌ر كاتێك بیه‌وێت مه‌له‌فه‌كانی‌ بگێڕێته‌وه‌ یاخود ڕه‌شیان بكاته‌وه‌. یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ باشییه‌كانی‌ بریتییه‌ له‌ بڕوا پێكردن. ئه‌گه‌ر تۆ پشت به‌ به‌رهه‌مهێنێك ده‌به‌ستیت كه‌ سه‌نته‌ر و چه‌قه‌كه‌ی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌، ده‌بێت پابه‌ند بیت پێیه‌وه‌. به‌شێك له‌و پچڕان و دابڕانانه‌ی‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌ناوبانگی‌ (جی‌ مه‌یل) پێوه‌ی‌ گیرۆده‌ بوو له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا تیشكی‌ خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تێبینی‌ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ ئه‌گه‌ری‌ پچڕانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ مه‌ودای‌ پانی‌ ئامێری‌ كۆمپیوته‌ر زۆر زیاتره‌ وه‌ك ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كلاود به‌ نوشستییه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ شاره‌زایانی‌ گۆڤاری‌ (پی‌ سی‌ ۆرڵد) (دونیای‌ كۆمپیوته‌ر)ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ پێشنیاری‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن: ئه‌گه‌رهاتوو كاره‌كه‌ت تووشی‌ پشێوییه‌كی‌ گه‌وره‌ بوو به‌هۆی‌ پچڕانی‌ خزمه‌تگوزارییه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌میش بێت له‌ زه‌مه‌ن، ئه‌وا باشتره‌ خه‌رجی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كلاودی‌ باش له‌و جۆره‌ بازرگانییه‌ بده‌یت كه‌ ده‌توانێت 99% له‌ خزمه‌تگوزاری‌ و كاری‌ به‌رده‌وامت بۆ بڕه‌خسێنێت. ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیابیت كه‌ خه‌زنكردنی‌ كلاودی‌ تایبه‌ت به‌خۆت كه‌ پشتت پێی‌ به‌ستووه‌، له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه‌ت هاوڕا ده‌بێت، به‌جۆرێكی‌ وا كه‌ هه‌موو كات بتوانیت ده‌ستت به‌ مه‌له‌فه‌كانت ڕابگات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌توانیت بچیته‌ ناو تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ترست له‌وه‌بوو كه‌ فایله‌ كلاودییه‌كانت له‌ده‌ستبچێت، یاخود ئاره‌زووت كرد له‌شوێنی‌ دیكه‌ هه‌ڵیانبگریت، ئه‌وا له‌ توانای‌ ئه‌و ئامێری‌ هه‌ڵگرتن و خه‌زنكردنانه‌یه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌كه‌دان و به‌شێوه‌یه‌كی‌ كلاود پێیانه‌وه‌ په‌یوه‌ستن، بتوانێت له‌نێوان ئه‌و دوو جیهانه‌دا باشترینیانت بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.

خزمه‌تگوزاری‌ كلاود (cloud)



*له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌م دواییه‌ سه‌باره‌ت به‌ (ئای‌ كلاود)، پێده‌چێت (ئای‌ ئێڵ) چووبێته‌ پاڵ (گوگڵ) و (ئه‌مازۆن) و (مایكرۆسۆفت) له‌ هه‌وڵی‌ بێوچانیاندا بۆ پیاده‌كردنی‌ كرداری‌ كۆمپیوته‌رییانه‌ له‌سه‌ر كلاود له‌نێوه‌ندی‌ پێشبڕكێیه‌كی‌ شێلگیرانه‌ بۆ ڕاكێشانی‌ به‌كارهێنه‌ران بۆ نێو سیستمی‌ ژینگه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌. بیرۆكه‌ی‌ گشتی‌ له‌ پشت كلاوده‌وه‌، بریتییه‌ له‌ خه‌زنكردنی‌ نێوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كان و هه‌ڵگرتنی‌ له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێتدا، به‌جۆرێكی‌ وا له‌هه‌ر ئامێرێكه‌وه‌ یان هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ كه‌ بته‌وێت بتوانیت په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌بگریت، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر دیسكه‌كان هه‌ڵیانبگریت. ئێستاش له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مبوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كلاودا ده‌توانرێت له‌ڕێی‌ چه‌ندان ئامێری‌ جۆراوجۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داتا و زانیاریانه‌دا بكرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو پارچه‌یه‌ك مۆسیقات له‌سه‌ر ئامێری‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت (پی‌ سی‌)ه‌كه‌ت خه‌زنكردبوو، ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ت ده‌كرد له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ته‌وه‌ گوێی‌ لێ‌ بگریت، ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی‌ په‌خشی‌ كلاوده‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌دیبهێنیت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و دۆكۆمێنتانه‌ی‌ كه‌ له‌ڕێی‌ ئیشپێكه‌رێكی‌ كلاوده‌وه‌ كه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌توانیت ئه‌وه‌ت بۆ فه‌راهه‌م ببێت. دیاره‌ ئه‌م فرمانه‌ به‌سه‌ر زۆر له‌نێوه‌نده‌كانی‌ دیكه‌دا جێبه‌جێ‌ ده‌بێت وه‌ك وێنه‌ و كتێبی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و ڤیدیۆ كه‌ ده‌توانیت هه‌موو ئه‌وانه‌ت بۆ فه‌راهه‌م ببێت له‌ڕێگه‌ی‌ ئامێره‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجۆره‌ خزمه‌تگوزراییانه‌ی‌ كلاود جیاوازیان تێدایه‌ به‌پێًی‌ جیاوازی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ كه‌ له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، ره‌نگه‌ ببنه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ پشێوی‌ و ته‌شویش. له‌خواره‌وه‌ به‌راوردێك له‌نێوان پێنج خزمه‌تگوزاری‌ له‌م جۆره‌ ده‌كه‌ین له‌لایه‌نی‌ جیاكه‌ره‌وه‌یی‌ و هاوڕایی‌ له‌نێوان ئامێره‌كاندا و توانای‌ خه‌زنكردندا.


ئای‌ كلاود


•    پێنج مێگابایت توانای‌ خه‌زنكردنی‌ خۆڕایی‌ له‌خۆگرتووه‌، له‌گه‌ڵ ته‌زامنێكی‌ مۆسیقا و وێنه‌ و به‌جێهێنان و كتێبی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و پۆستی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و چه‌ندان جۆری‌ دیكه‌، هێشتای‌ تێچووی‌ داتا و زانیارییه‌ زیاده‌ و سه‌ره‌ڕاییه‌كانی‌ دیاری‌ نه‌كراوه‌.
•    بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ (ماك) و (ئای‌ ئۆ ئێس)ه‌.
•    هه‌موو ئه‌و مۆسیقایانه‌ی‌ كه‌ له‌ (ئای‌ تونس) كڕدراون ده‌توانرێت له‌نێوان ئامێره‌كاندا به‌شداری‌ پێ‌ بكرێت. خزمه‌تگوزاری‌ (ئای‌ تیونس ماچ) ساڵانه‌ ته‌نیا 25 دۆلاری‌ ده‌وێت و ده‌توانێت 25000 ڕێڕه‌وی‌ مۆسیقا له‌ كۆگاكه‌تدا هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێی‌ (ئای‌ كلاود)ه‌وه‌ هاوبه‌شی‌ پێ‌ بكه‌یت. 



گوگڵ


•    بریتییه‌ له‌ خه‌زنكردنی‌ یه‌ك گێگابایتی‌ خۆڕایی‌ بۆ (دۆكۆمێنته‌كانی‌ گوگڵ)، هه‌روه‌ها گێگابایتێكی‌ خۆڕایی‌ له‌ (بیكاسا)، هه‌روه‌ها حه‌وت گێگابایتی‌ خۆڕایی‌ له‌ پۆستی‌ (جی‌ مه‌یل)، له‌گه‌ڵ په‌خشێكی‌ مۆسیقی‌ و لیستێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ و ڕۆژژمێرێكی‌ ڕۆژانه‌ و چه‌ندانی‌ دیكه‌. ده‌توانرێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ تا مه‌ودای‌ 16 تیرا بایت فراوان بكرێت له‌به‌رامبه‌ر كرێی‌ ساڵانه‌ی‌ 4000 دۆلار.
•    هه‌موو ئامێرێك به‌ ماتۆڕی‌ ئه‌گه‌ران به‌نێو لاپه‌ڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا ته‌یار كراوه‌.
•    (گوگڵ میوزیك بیتا) هه‌لی‌ ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تا بتوانیت 20 هه‌زار ڕێڕه‌وی‌ مۆسیقا داونلۆد بكه‌یت بۆ نێو كۆگا مۆسیقیه‌كه‌ت.



ئه‌مازۆن كلاود درایڤ


•    پێنج گێگابایت له‌ خه‌زنكردنی‌ خۆڕایی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت. هه‌روه‌ها ده‌توانیت توانایه‌كی‌ خه‌زنكردنی‌ زیاده‌ (سه‌ره‌ڕایی‌) بكڕیت به‌ نرخی‌ یه‌ك دۆلار بۆ هه‌موو گێگابایتێك ساڵانه‌.
•    هه‌موو ئامێره‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵ (ئه‌دۆبی‌ فلاش) كار بكه‌ن.
•    ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌جێهێنانی‌ (كلاود برایه‌ر) له‌خۆده‌گرێت بۆ په‌خشی‌ مۆسیقی‌.



ویندۆز لایڤ


•    بریتییه‌ له‌ 25 گێگابایت له‌ خه‌زنكردنی‌ خۆڕایی‌ له‌ فایل و وێنه‌.
•     بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ (ویندۆز پی‌ سی‌) و (ماك) و (ویندۆز فۆن 7).



درۆبۆكس


•    دوو گێگابایت له‌ خه‌زنكردنی‌ خۆڕایی‌ كه‌ ده‌توانرێت بۆ 100 گێگابایت به‌رزبكرێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر 200 دۆلاری‌ ساڵانه‌.
•    هه‌موو ئامێره‌كان به‌ ماتۆڕی‌ ئه‌گه‌ران به‌نێو لاپه‌ڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا یان به‌ (درۆبۆكس كلاینت) ته‌یار كراون.
•    پێگه‌ی‌ ئیشپێكردنی‌ ده‌نگیی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌روازه‌یه‌كی‌ كارلێك له‌گه‌ڵ تۆڕی‌ ئینته‌رنێتدا و له‌گه‌ڵ (ئای‌ ئۆ ئێس كلانیت)دا تێدایه‌.





جیاوازی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان


لێره‌دا گه‌لێك جیاوازی‌ ئاڵۆز له‌نێوان ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌دا هه‌یه‌، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ بابه‌ته‌كه‌، گۆڤاری‌ (وایرد)ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ چۆنیه‌تی‌ ئیشكردنی‌ هه‌ر یه‌كه‌یانی‌ باس كردووه‌:


*(ئای‌ كلاود): ئه‌پڵ خزمه‌تگوزاری‌ (ئای‌ كلاود)ی‌ بۆ ئه‌وه‌ دیزاین كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌بینراو كار بكه‌ن. ده‌توانیت هه‌ڵسیت به‌ گرتنی‌ وێنه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی‌ ئایفۆن و به‌ئامێری‌ (ماك) یان (ویندۆز پی‌ سی‌) ئه‌وه‌ ده‌رخه‌یت. له‌كاتی‌ كڕینی‌ گۆرانییه‌ك له‌ (ئای‌ تیونس) له‌ ئامێری‌ (ماك)، ئایفۆن ده‌توانێت داونلۆدی‌ بكات. هه‌مان شێواز بۆ كتێبی‌ ئه‌لیكترۆنیش به‌كاردێت. هه‌ر كڕیارێكی‌ (ئه‌پڵ) ده‌توانێت پێنج گێگابایت له‌ توانای‌ خه‌زنكردن به‌ده‌ستبهێنێت بۆ مه‌به‌ستی‌ دۆكۆمێنتی‌ و پۆستی‌ ئه‌لیكترۆنیی‌.


* (ئه‌مازۆن): (كلاود درایڤ) له‌ (ئه‌مازۆن) بریتییه‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ. ئه‌میش بریتییه‌ له‌ كۆگایه‌كی‌ خه‌زنكردن له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێتدا، فایله‌كانتی‌ تیا هه‌ڵده‌گریت تا له‌ تۆڕه‌كه‌تدا بمێنێته‌وه‌. له‌هه‌ر ئامێرێكه‌وه‌ كه‌ پشت به‌ (فلاش) ببه‌ستێت ده‌توانیت په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌بگریت.


* (گۆگڵ): باڵی‌ كلاود له‌ (گوگڵ)دا ڕه‌نگه‌ شێواوبێت، ده‌روازه‌یه‌ك نییه‌ تا هه‌موو نێوه‌نده‌كان له‌خۆبگرێت. بۆ مه‌به‌ستی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌دا ده‌بێت (بیكاسا) به‌كاربێنیت. هه‌روه‌ها پۆستی‌ (جی‌ مه‌یل) و مۆسیقای‌ (میوزیك بیتا) به‌كاربێنیت بۆ خه‌زنكردنی‌ مۆسیقا له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌، هه‌روه‌ها دۆكۆمێنته‌كانی‌ گوگڵ به‌كاربێنیت وه‌ك دۆكۆمێنت. هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ یه‌ك گێگابایتی‌ یه‌ك توانای‌ خه‌زنكردنی‌ خۆڕایی‌ پێشكه‌شده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانیت 20 گێگابایتی‌ زیاده‌ت به‌ پێنج دۆلاری‌ ساڵانه‌ ده‌ستبكه‌وێت.


* (مایكرۆسۆفت ویندۆز لایڤ): بریتییه‌ له‌ خزمه‌تگوزاری‌ (مایكرۆسۆفت ویندۆز) و (سكای‌ درایڤ). ئه‌مه‌ش خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ خه‌زنكردنی‌ ساده‌ی‌ كلاوده‌ كه‌ ده‌توانیت 25 گێگابایت له‌ خه‌زنكردنی‌ خۆڕایت بۆ ده‌سته‌به‌ر ببێت. هه‌روه‌ها ده‌توانیت هه‌ر فایلێكت بوێت تیایدا دانێیت.


* (درۆبۆكس): بریتییه‌ له‌ پێگه‌یه‌كی‌ هه‌بوو له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا (پی‌ سی‌)ه‌كه‌تدا و به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ یان به‌ ته‌له‌فۆنی‌ زیره‌كه‌وه‌. له‌كاتی‌ تێفڕێدانی‌ هه‌ر فایلێك بۆ ناو ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ڕێی‌ ئامێری‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌، ئه‌وا له‌ به‌جێهێنانه‌كانی‌ درۆبۆكس له‌ ته‌له‌فۆنی‌ ئایفۆندا ده‌رده‌كه‌وێت.




ئا:  محه‌مه‌د دوكانی‌
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق