2011-08-11

ده‌بێت "ئای فۆن 5" شێوه‌ی چۆن بێت؟



پاش كۆنگره‌ی‌ جیهانی‌ بۆ مۆبایلی‌ هۆشمه‌ند (WWDC2011) كۆمپانیای ئه‌پڵ‌ له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌ به‌هه‌رمهێنانی‌ ئای فۆن كرد له‌جۆری I Phone G5، ئه‌ویش پاش به‌رهه‌مهێنانی‌ ئای فۆن 4.

ئه‌مجاره‌یان كۆمپانیای ئه‌پڵ‌ ئای فۆنی‌ (5G) واته‌ ئای‌ فۆن 5 به‌رهه‌مده‌هێنێت به‌كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر له‌ نوێگه‌ری‌ و تایبه‌تمه‌ندی‌ به‌رز و جیاواز له‌ جۆره‌كانی‌ تری ئای فۆن، له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئای فۆنی‌ 5دا هه‌یه‌ بریتین له‌: گۆڕینی‌ سیستمی‌ تۆڕی‌3G  بۆ تۆڕی‌ 4G، توانای به‌رگری شاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ‌ به‌رگی‌ هانده‌كه‌ له‌ هه‌ر شوخت یان ڕووشاندێك، توانای به‌كارهێنانی‌ بۆ ماوه‌ی 14 كاتژێر به‌ قسه‌كردن و ئیشپێكردنی‌ گۆرانی‌ و ڤیدیۆ به‌ به‌رده‌وامی‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئای فۆن 3دا بۆ ماوه‌ی‌ حه‌وت كاتژمێر بوو، له‌ ئای‌ فۆنی 4دا بۆماوه‌ی‌ 10 كاتژمێره‌.
ناسینه‌وه‌ی‌ ده‌موچاوی به‌كارهێنه‌ر یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانرێت ئای فۆن 5ی‌ پێ جیابكرێته‌وه‌ له‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانی‌ تر كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌دزی بپارێزێت به‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌نها ده‌موچاوی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی‌ واته‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌ناسێته‌وه‌ و جگه‌له‌وه‌ به‌ هیچ ده‌موچاوێكی‌ تر كار ناكات، له‌گه‌ڵ‌ بوونی‌ كۆمه‌ڵێكی‌ تری تایبه‌تمه‌ندی.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌پڵ‌ ئای فۆن 5 به‌رهه‌مده‌هێنێت زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ئه‌پڵ‌ و ئای فۆن چاوه‌ڕێی‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ن، ئه‌وه‌ی لای به‌كارهێنه‌رانی‌ ئاشكرا نییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نازانن له‌ چ كات و به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان ده‌گاته‌ ده‌ست و ده‌توانن به‌كاریبهێنن.
له‌ئێستادا له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ به‌ناوبانگه‌كانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك كات كراوه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئای فۆن 5 له‌وانه‌ ماڵپه‌ریAll Things Digital ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئای فۆن 5 له‌ مانگی‌ 9ی‌ ساڵی‌ داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ بارازِه‌وه‌، به‌ڵام ماڵپه‌ری at&t ده‌ڵێت له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، هه‌ندێكی‌ تر له‌ ماڵپه‌ره‌ جیهانییه‌كان ده‌ڵێن كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی‌ 2012دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕه‌سمی‌ و ته‌واوه‌تی‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌، كۆمه‌ڵێكی‌ تریش له‌ ماڵپه‌ره‌كانی‌ ئاماژه‌ به‌كاتی‌ جیاواز ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌خستنه‌ بازاڕیه‌وه‌، به‌ڵام زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ حه‌وتی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا واته‌ 2011 ئای فۆن 5 ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ و ستایڵی‌ ئای فۆن 5 به‌هه‌مان شێوه‌ی كاتی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر مشتومڕی‌ له‌سه‌ره‌ كه‌ شێوه‌ی چۆن ده‌بێت و هه‌ر كۆمپانیا و ماڵپه‌رێك به‌شێوه‌یه‌ك ستایشی‌ شێوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و وێنه‌یه‌كی‌ بۆ داده‌نێن، لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و شێوانه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ تائێستا باسیان لێوه‌كراوه‌.

ئا:بڕوا عوسمان

س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق