وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "خه‌ندان" ناردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌رچووانی پۆلی دوانزه ته‌نیا له‌رێی زانكۆلاینه‌وه ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن له زانكۆكانی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی كرد‌ووه له‌سه‌ر قوتابیان كه ئه‌درێسی ئیمه‌یل دروست بكه‌ن‌و خۆشیان فێری نووسینی یۆنیكۆد بكه‌ن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌پێناو كارئاسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و داهێنانی شه‌فافیه‌ت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بڕیاریدا كه ئه‌مساڵ فۆڕمی پێشكه‌شكردنی قوتابیانی پۆلی دوانزه، بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان له ساڵی خوێندنی 2012-2013 ته‌نیا له ڕێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌موو قوتابیانی پۆلی دوانزه هه‌وڵبده‌ن ئه‌درێسی ئیمه‌یل دروست بكه‌ن و هاوكات شاره‌زای نوسینی یۆنیكۆد ببن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له هه‌ماهه‌نگی ته‌واودان‌و هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ قوتابییان ده‌كه‌ن".
وه‌زاره‌ته‌كه چه‌ند خاڵێكیشی خستووه‌ته‌ڕوو و داوای له قوتابیان كرد‌ووه كه ره‌چاویان بكه‌ن، خاڵه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1. پڕكردنه‌وه و ناردنی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی له ڕێگه‌ی پڕۆگرامی زانكۆلاینه‌وه، كه تاكه رێگای پێشكه‌شكردنه. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو قوتابیه‌ك پێویستی به سازكردنی ئه‌درێسی ئه‌لیكترۆنی (ئیمه‌یل)ی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت.
2. پێویسته هه‌موو قوتابیان فێری به‌كارهێنانی فۆنتی یۆنیكۆد بن، چونكه فۆڕمی زانكۆلاین وه‌ك هی هه‌موو پڕۆگرامێكی ئه‌لیكترۆنی تر، به فۆنتی یۆنیكۆد پڕده‌كرێته‌وه. فۆنته كوردییه‌كانی تر (بۆ نموونه ئه‌لی فۆنت) هه‌ڵه دروست ده‌كات و زۆر پیت هه‌یه ده‌گۆڕێت و كێشه دروست ده‌كات.
3. به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كڵێشه‌یه‌ك له فۆڕمه‌كه ده‌خاته سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ت، قوتابیانیش ده‌توانن بۆ خۆڕاهێنان ئه‌و فۆڕمه وه‌كو تاقیكردنه‌وه پڕبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵ ته‌واو ئاشنای فۆڕم پڕكردنه‌وه‌كه ببن.
4. هه‌روه‌ها هه‌ر خوێندكارێك ده‌بێته خاوه‌نی ژماره كۆدێكی تایبه‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشوه‌خته (نامیلكه‌یه‌ك) له‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بۆردی زانكۆلاین‌و شاره‌زایانی به‌شی ئای تی (IT) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ئاماده‌ده‌كرێت و دواتر ده‌خرێته پێش چاوی قوتابیان.
5. ڕێبه‌ری قوتابیان ته‌نیا به pdf، له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ده‌خرێته سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و چاپناكرێت.
6. قوتابیان و خوێندكاران خۆیان به‌رپرس ده‌بن له ڕاست و دروستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان و پێویسته هه‌وڵبده‌ن فێری سیستمه‌كه ببن و باجی هه‌ڵه‌كردن نه‌ده‌ن.
7. له ساڵانی پێشوو ئه‌گه‌ر قوتابی هه‌ڵه‌ی له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بكردبایه، ئه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌نو‌وسی ده‌بوو، ڕه‌نگه بواری خوێندنه‌كه‌ی وه‌یان شوێنی خوێندنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی نه‌ده‌گونجا. له‌وه‌شدا زۆر له قوتابیه‌كان چاره‌یان نه‌بوو ده‌بوایه قبوڵی بكه‌ن، بۆیه له‌مساڵدا هه‌ركه‌سێك هه‌ڵه بكات چاره‌نو‌وسی نافه‌وتێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی له خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ئه‌مساڵ له‌ده‌ستده‌چێت، له وه‌زاره‌تیشه‌وه چیتر به‌بێ ئاگاداری خۆی بۆ هیچ شوێنێك نانێردرێت به‌ڵكو ده‌رفه‌تی ده‌درێتێ بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی دواتر جارێكی تر فۆڕمه‌كه پڕبكاته‌وه‌و بێته‌وه ناو پڕۆسه‌ی پێشبڕكێ .
8. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ڕاهێنان‌و مه‌شقپێكردنی قوتابیان له قوتابخانه‌كان، بۆیه كار‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته، پێویسته له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت‌و فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق