خولی "په‌ره‌پێدانی پیشه‌وه‌رانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری "IT Professional Development"، كه 12 هه‌فته‌ی خایاند، له كۆتایی مانگی ئابی رابردوودا كۆتایی هات. ئامانجی گشتیی خوله‌كه پێدانی بناغه‌ی زانستی و په‌ره‌پێدانی ئاستی كارمه‌ندانی بالڵا و به‌رپرسانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بوو له‌ڕووی تیۆریی و پراكتیزه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای سێ بواری سه‌ره‌كیی ته‌كنیكی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، ئه‌وانیش بریتین له "كارگێڕیی كلایه‌نتClient Administration "، "كارگێڕیی سستم System Administration" و "كارگێڕیی تۆڕ Network Administration".
ته‌واوی خوله‌كه به زمانی ئینگلیزی سازكرا‌و به‌شداربووان رۆژانه شه‌ش كاتژمێر وانه‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له تێكڕای راهێنانه‌كه بۆ یه‌كێك له‌و سێ بواره ته‌كنیكییه بوو به‌م شێوه‌یه: 44 كه‌س بۆ بواری "كارگێڕیی كلایه‌نتClient Administration "، 19 كه‌س بۆ بواری "كارگێڕیی سستم System Administration" و 22 كه‌سیش بۆ بواری "كارگێڕیی تۆڕ Network Administration".
گرنگیی ئه‌م خوله له چۆنایه‌تی و ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامی خوله‌كه‌دایه كه له‌سه‌ر پره‌نسیپ‌و مه‌نهه‌جه‌كانی سیسكۆ Cisco و مایكرۆسۆفت Microsoft و كۆمپتیا CompTIA دانراوه و هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كان باوه‌ڕپێكراوی كۆمپانیای نیو هۆرایه‌زنسنNew Horizons له شاری دوبه‌ی كه خاوه‌ن ئاستێكی به‌رچاو و لێهاتوویی به‌رزن له جیهاندا بۆ ئه‌م جۆره راهێنانه. ئه‌م خوله له ده‌رئه‌نجامه‌كانی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی نێوان فه‌رمانگه و به‌شی J6 له سوپای ئه‌مه‌ریكاییه له عێراق و هه‌ر دوولا به‌هاوبه‌شی تێچوونی خوله‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت.
بۆتان عوسمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری بۆ راگه‌یاندنه‌كان وتی :"پێشخستنی ئاستی كارمه‌ندانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌ناو دامه‌زراوه‌ی حكومیدا یه‌كێكه له بواره سه‌ره‌كییه‌كانی پلانی گشتیی كاری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم". هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند "هه‌موو به‌شداربووان بۆ سه‌رجه‌م خوله‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ورد و لێهاتوویی و پێشینه‌ی ته‌كنیكییان له سێ بواره‌كه‌دا ده‌ستنیشان كراون بۆ ئه‌م راهێنانه. به باوه‌ڕی من ئێستا هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بوونه‌ته خاوه‌نی كارمه‌ندی لێهاتووی شاره‌زا له‌و سێ بواره‌دا و ئه‌وان ده‌توانن رۆڵی كارا و گه‌وره ببینن له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و گه‌یاندنی سوودی گه‌وره به دامه‌زراوه‌كانیان".
له ئێستادا فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و ئه‌كادیمیا ته‌ركیزیان خستۆته سه‌ر خولی راهێنانی تایبه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا فه‌رمانگه و ئه‌كادیمیای له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی خولی راهێنان بۆ ئاستی بالڵاتری به‌ڕێوه‌بردنی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له مه‌ودای دووردا، بۆ نمونه خولی راهێنانی وه‌ك ITIL، خولی PMP و ئه‌و خولانه‌ی كه ته‌ركیز ده‌خه‌نه سه‌ر لایه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری.
فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی بالڵای ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه له ئاداری ساڵی 2007 دامه‌زراوه، ئه‌ركی فه‌رمانگه سه‌ركردایه‌تیكردنی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و نوێكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری‌دا، له ئێستادا، فه‌رمانگه سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پلانی گشتیی كاری پێنج ساڵه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌كردنی حكومه‌تی ئێلكترۆنی و زیادكردنی توانای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و پێشكه‌وتن له هه‌رێمدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق