له ئێستا به‌دواوه، هه‌موو خاوه‌ن ئای فۆن و ئای پاده‌كان، ده‌توانن ئه‌و دوو ئامێره وه‌ك ئامێری پێوه‌ری په‌ستانی خوێن به‌كاربهێنن.
ئه‌م پڕۆسه‌یه له ڕێگه‌ی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وانیش بریتییه له پارچه‌یه‌كی چه‌رم كه له ده‌ستی ئه‌و كه‌سه ده‌به‌سرێت كه په‌ستانی خوێنی بۆ ده‌پێورێت و پارچه‌یه‌كی دیكه‌ش بریتییه له بنكه‌یه‌ك كه ئای فۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێت. هاوكات ده‌بێت پرۆگرامێك له app storeدا داببه‌زێنێت كه ناوی (iHealth Bp3)ه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌وه كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كرێت، پرۆگۆرامه‌كه‌ش نرخی 99 دۆلاری ئه‌مریكییه. هاوكات پرۆگرامێكی دیكه هه‌یه كه به‌كارهێنانی ئاسانتر و باشتره كه ئه‌ویش بریتییه له (Withings) و نرخی 129 دۆلاری ئه‌مریكییه.س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق