2011-07-14

(90%)ی به‌ریتانییه‌كان مۆبایل بۆ بازاڕكردن به‌كارده‌هێنن



كڕیاره‌ به‌ریتانییه‌كان له‌ ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ هه‌موو جیهاندان له‌ بازرگانی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كاندا، ئه‌مه‌ش به‌پێی‌ ئه‌و ڕووپێوی‌ و توێژینه‌وه‌ نوێیانه‌ی‌ كه‌ له‌و بواره‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندراوه‌.
به‌پێی‌ یه‌كێك له‌و توێژینه‌وه‌ نوێیانه‌ش، پتر له‌ نۆ له‌سه‌ر ده‌ی‌ به‌ریتانییه‌كان ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كانیان بۆ گه‌ڕان و سۆراخكردنی‌ ئیشوكاری‌  بازاڕكردن به‌كارده‌هێنن. له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ (Mobile Entertainment Forum) ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 91%ی‌ خه‌ڵكی‌ له‌ به‌ریتانیادا سه‌رقاڵن به‌ بازاڕكردن و بازرگانیكردنی‌ مۆبایلییه‌وه‌ (m-commerce). به‌مجۆره‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی‌ دیكه‌ له‌م كاره‌ له‌پێشه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها له‌سه‌روو به‌رازیله‌وه‌ن به‌ ڕێژه‌ی‌ 12%. هه‌مان توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ چوار كه‌س سایتی‌ (ماڵپه‌ری‌) هه‌ڕاجكردنی‌ وه‌ك (eBay) به‌كارهێناوه‌ بۆ كڕینی‌ شتومه‌كه‌كانیان به‌هۆی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كانیانه‌وه‌، له‌كاتێكدا 44%ی‌ خه‌ڵكی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ (app) و 58%ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و وێب سایته‌وه‌ بازاڕكردن و كڕینیان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كانیان هه‌یه‌. چوار له‌ پێنجی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌موو ڕۆژێك له‌ڕێگه‌ی‌ مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ وێب سایته‌كان (ماڵپه‌ره‌كان) به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌م كاره‌، له‌كاتێكدا سێیه‌كی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌چنه‌ ناو سایته‌كانه‌وه‌ كه‌ مانای‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كۆمپیوته‌ره‌كانیان كه‌متر به‌كارده‌هێنن بۆ چوونه‌ ناو تۆڕ و هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌ك له‌ 18 مانگ له‌مه‌وپێشتر. ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ به‌رازیل ڕووه‌ و ئاراسته‌یه‌كی‌ گه‌وره‌تر هه‌نگاوی‌ ناوه‌ و وێب سایت و ماڵپه‌ره‌كانی‌ مۆبایل ڕێژه‌ی‌ 41%یان داگیركردووه‌. له‌ باكووری‌ ئه‌مریكا، هه‌رچه‌نده‌ چواریه‌كی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا پرسیاریان لێكراوه‌ وتوویانه‌ به‌هۆی‌ دوودڵیان له‌باره‌ی‌ حاڵه‌تی‌ ئاسایش و ئه‌مانه‌وه‌ كه‌متر بوێریی‌ ئه‌وه‌یان تێدایه‌ كه‌ كاری‌ بازرگانی‌ و بازاڕكردن و دابینكردنی‌ پێداویستیه‌كانی‌ ڕۆژانه‌یان له‌ڕێی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن. له‌كۆتایی‌ ڕووپێوی‌ و ڕاپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌ به‌تێكڕای 82%ی‌ خه‌ڵكی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كانیان بۆ بازاڕكردن و كڕینی‌ كاڵا و شتومه‌ك به‌كارده‌هێنن و نزمترین ده‌رئه‌نجامیش به‌ڕێژه‌ی‌ 72% بووه‌.

س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق