له‌ژێر چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/7/2011 تاقیگه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری به‌سیسته‌می فێربوونی ئه‌لیكترۆنی (Multiseat) له قوتابخانه‌ی شاكاری بنه‌ڕه‌تی له هه‌ولێر كرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای (HP)ی جیهانی و (زهههبهین)ی عێراقی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كراوه‌و به‌سیستمێكی هاوچه‌رخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ فێركردن له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه به‌كاردێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده دوابه‌دوای مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌كه، سوپاسی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ی كرد‌و راشیگه‌یاند له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت دایه سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری له‌و جۆره‌ی تێدابێت چونكه كۆمپیوته‌ر ده‌روازه‌ی هاوچه‌رخی پێشكه‌وتنی زانست و زانیارییه له سه‌رده‌می ئهمڕۆمانداو له رووانگه‌ی سیستمی نوێی خوێندن زۆر بایه‌خ به فێركردنی كۆمپیوته‌ر ده‌ده‌ین له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا.. شایانی باسه سیستمی ئه‌م تاقیگه نوێیه به شێوازی پێشكه‌وتوویی (Multiseat Computing Solution) به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه یه‌كێكه له سیستمه پێشكه‌وتوو و هاوچه‌رخه‌كانی جیهان بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن..
س: مالپه رى وه زاره تى په روه رده
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق