2011-06-03

ئینته‌رنێت له‌سوریا قه‌ده‌غه‌ كرا


سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌سوریا به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كجاریی بچڕێنرا و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سوریا له‌ترسی گواستنه‌وه‌ی‌ رووداوه‌كان، رێوشێوێنی‌ له‌و جۆره‌یان گرتۆته‌به‌ر، هاوكات له‌م هه‌ینییه‌دا زیاتر له‌ 50 هه‌زار خۆپیشانده‌ر رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دووباره‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ بواری‌ ئینته‌رنێتیش، كێشه‌ له‌ سێرڤری سه‌ره‌كی‌ ئینته‌رنێتدا هه‌یه‌، بێ ئه‌وه‌ی‌ ورده‌كاریی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات.

به‌وته‌ی‌ زۆربه‌ی‌ چاودێرانی‌ سیاسیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ دیمه‌شق ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ داوه‌، كه‌ رووداوه‌كانی‌ سوریا نه‌گوزارێنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌.

هه‌ر به‌وته‌ی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگاداریش، له‌شاری حوما زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌.



س: خةندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق