ئایاگووگڵ چۆن ئیشئه‌کات چۆن ئێمه سێرچ بۆهه‌ر شتێک بکه‌ین گووگڵ ئه‌ی دۆزێته‌وه ، بابزانین گووڵ چیه‌و له‌چی پێکهاتووه و چۆن ئیشئه‌کات.
گووگڵ له‌سه‌ر نێتۆرکێك ئیشئه‌کات که له هه‌زاران کۆمپیوته‌ر پێکهاتووه بۆیه ده‌توانێ پڕۆسێسینگی ته‌ریبی به‌خێرای ئه‌نجام بدات، پڕۆسێسینگی ته‌ریبی بریتیه له جۆرێک له ژمێریاری که کۆمه‌ڵه ئیشێکی زۆر به‌یه‌کجار ئه‌نجام بدات ، گووگڵ له سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتووه:
یه‌که‌م : گووگڵ بۆت واتا “گووگڵ رۆبۆت” ، که وێبگهرێکه ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت ئه‌هێنێت.
دووه‌م : ڕێکخه‌ر یا “ئیندێکسه‌ر” که هه‌موو وشه‌یه‌ک له هه‌موو ماڵپه‌ره‌کان ڕێکدهخاو خه‌زنیان ده‌کا له داتابهیزهکه.
سێهه‌م : “کوایهری پرۆسێس” ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و شته‌ی تۆ سێرچی بۆ ئه‌که‌ی به‌راوردی بکات ڵه‌گه‌ل داتابهیزهکهو ئه‌نجامێک بێنێته‌وه که له و شته‌ی تۆ داوات کردبوو زۆر نزیک بێت.
با له‌نزیکه‌وه باس له‌م شتانه بکه‌ین بزانین هه‌ر یه‌که‌یان چۆن ئیش ئه‌که‌ن:
یه‌که‌م : گووگڵ بۆت یان گووگڵ رۆبۆت که بریتیه له وێبگه‌ڕێکی رۆبۆتی “واتا له‌خۆوه ئیشکه‌ر” که ئه‌م رۆبۆته ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ماڵپه‌ری ئینته‌رنێت بێنێ و بیدا به گووگڵ رێکخه‌ره‌که . ئه‌توانی ئه‌م گووگڵ بۆته وه‌ک جاڵجاڵۆکه‌یه‌کی بچووک بێنیته به‌رچاوت که‌به خێرایه‌کی زۆر له‌نێوان داوه‌کانی ئینتهرنێرا ئه‌ڕوات ، له‌ڕاستیدا گووگڵ بۆت وه‌ک وێبگه‌ره‌که‌ی تۆ وایه ماڵپه‌ڕێک ئه‌کاته‌وه‌و له‌پاشا داونلۆدی ئه‌کاو ئه‌ییا به گووگڵ رێکخه‌ره‌که.
گووگڵ بۆت له‌کۆمه‌ڵێک کۆمپیوته‌ری زۆر پێکهاتووه که ماڵپه‌ر ئه‌که‌نه‌وه‌و داونلۆدی ئه‌که‌ن به‌ڵام له وێبگه‌ره ئاسایه‌کانی خۆمان زۆر خێراتر ئه‌م کاره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، ئه‌وه‌نه خێران که به‌هه‌زاران ماڵپه‌ڕی به‌یه‌کجار ئه‌که‌نه‌وه‌و داونلۆدی ئه‌که‌ن . بۆئه‌وه‌ی سایته‌کان خاونهبنهوه به‌هۆی داواکاری زۆره‌وه یا رێگه له به‌کارهێنه‌رانی مرۆڤ نه‌گرن گووگڵ بۆت خاوتر کاره‌که‌ی ئه‌نجانم ده‌دات له‌وه‌ی که ده‌توانێت . گووگڵ بۆت به‌دوو شێووه ماڵپه‌ر ئه‌دۆزێته‌وه یا له‌شێوه‌ی URL که‌ئه‌توانی لێره‌وه www.google.com/addurl.html لینکی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به‌یتێ وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه یا خۆی تۆماتیکی به‌هۆی گه‌ڕان له ئینته‌رنێت ئه‌ی دۆزێته‌وه.کاتێک گووگڵ بۆت ماڵپه‌رێک ئه‌هێنێت ، هه‌رچی لینکه له‌م ماڵپه‌ره ده‌ری ئه‌هێنێت و دای ئه‌نێ بۆئه‌وه‌ی دووای بچێته‌وه به‌سه‌ریاو داونلۆدی بکات . گووگڵ بۆت که‌م تووشی سپام ئه‌بێت چوونکه هه‌موو خاوه‌ن سایتێک ته‌نها لینک بۆ ئه‌و سایتانه دائه‌نێن که باشن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی گووگڵ بۆت هه‌موو لینکێک له هه‌ر ماڵپهریهکی سه‌ره‌کی ئه‌کاته‌وه‌و داونلۆدی ئه‌کات له‌وانه‌یه هه‌ندێک ماڵپه‌ر مانگی یه‌کجار بچێته سه‌ری.
هه‌رچه‌نده کاره‌که‌ی ئاسان دیاره به‌ڵام گووگڵ بۆت ئه‌بێ واپڕۆگرام بکرێ که‌کۆمه‌ڵێ ئیش به‌یه‌کجار ئه‌نجام بدات يه‌که‌مجار ئه‌بێ گووگڵ بۆت به‌یه‌کجار هه‌زاران ماڵپه‌ر بێنێ و داونلۆدی بکات ، ئه‌بێ ڕیزی ئه‌و ماڵپهریانهی که‌ئه‌ڵێ ماوه‌یه‌کی تر سه‌ربه‌ره‌وه بهێنرێو به‌راورد بکرێ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که له داتابهیزهکهی هه‌یه ، لینکی دووباره ئه‌بێ دلیت بکات بۆئه‌وه‌ی دووجار یه‌ک ماڵپه‌ڕی داونلۆدنهکات ، ئه‌بێ پڕۆگرام بکرێ که‌چه‌ند جار ماڵپه‌ڕ
ێک
سه‌ردان بکاته‌وه . له‌سه‌رێکه‌وه ته‌نها کات کووشتنه ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێک که‌هیچ گۆڕانکاری تێدا نه‌کرابێ داونلۆد بکاته‌وه به ڵام ئه‌بێ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که گۆڕانکاری تێیدا رووی داوه داونلۆدی بکاته‌وه بۆئه‌وه‌ی شتی سه‌رده‌م په‌خش بکات . گووگڵ بۆت به‌پێی گرنگی سایته‌که سه‌ردانی سایته‌که ئه‌کاو داونلۆدی ئه‌کا بۆنموونه ئه‌و سایتانه‌ی تایبه‌تن به رۆژنامه رۆژانه سه‌ردانی ئه‌کاونت….هتد.
دووه‌م : رێکخه‌ری گووگڵ “گووگڵ ئیندێکسه‌ر” ، ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی که گووگڵ بۆت ئهیهێنێو داونلۆدی ئه‌کا “به‌تێکست” هه‌مووی ئه‌دا به گووگڵ ئیندێکسه‌ر ، ئه‌م ماڵپه‌ڕانه له داتابه‌یزی گووگڵ ئیندێکسه‌ر ههلئهگیرێن ، له ئیندێکسهکهیا به‌ریز به‌پێی ئهلف با خه‌زن ئه‌کرێن هه‌ر ئیندێکسه له‌چه‌ند دۆکومێنتێ پێکهاتووه که وشه‌که‌ی تێدایه‌و و شوێنی ته‌واوی وشه‌که کهلهکوێ نووسراوه . بۆئه‌وه‌ی گووگڵ ئیندێکسه‌ر خێراتر کاربکات گوێ به‌وشه‌کانی وه‌ک (is, on, or, of, how, why) واتا ریزیان ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وشانه زۆر باون.
سێهه‌م : “کوایهری پرۆسێس” که‌له‌کۆمه‌ڵێک شت پێکهاتووه وه‌ک قتووی گه‌ڕان “search box”ی به‌کار هێنه‌ر ، به‌شێکیتر که مه‌کینه یان ئینجنی پێئه‌ڵێن به‌راورد له‌نێوان ئه‌وشته‌ی که‌بۆی ئه‌گه‌ڕێی له‌گه‌ل داتابهیزهکه ئه‌کات و ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌هێنێته‌وه.
س: كورد ناين (Kurd9)
س: كورد ناين (Kurd9)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق