2011-06-28

مۆبایلی نیكسوسی داهاتو له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه‌ دروست ده‌كرێـت




چه‌ند ڕۆژێكه‌ باس له‌ مۆبایله‌ نوێكه‌ی كۆمپانیای گۆگڵ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی كۆمپانیای ناوبراو هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دواه‌.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی گۆگڵ‌ پرۆسیه‌ره‌كه‌ی دوانیه‌ و كوالیتی ڕووناكی شاشه‌كه‌ی به‌هێزتره‌ له‌ چاو ئه‌وانی پێش خۆی و به‌ سیسته‌میئه‌ندرۆید ئایسكرێم كارده‌كات و ناویشی Nexus Prime (نیكسوس پرایم)ه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریه‌وه‌ دروست ده‌كرێت؟
له‌هووشی گرنگتر هه‌واڵی BGR كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات گۆگڵ له‌ داهاتوودا نه‌ك مۆبایلێك به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك مۆبایل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدكارده‌كه‌ن و واش بریاره‌ كۆتاییه‌كانی مانگی حه‌وت بڵاوبكرێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ش یه‌كسانه‌ به‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆبایلی ئایفۆن 5 له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه‌.

س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق