بۆ به‌ئه‌لكترۆنیكردنی داموده‌زگاكان، ئه‌مریكا هاوكاری هه‌رێم ده‌كات
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری داد و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی تاپۆی هه‌ولێر و نوێنه‌ری تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه و لیوای باكوری هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی به ئه‌لكترۆنیكردنی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیی ئه‌مریكا، سكانه‌رێكی مۆدێرنی نوێیان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره كرد.
دواتر له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و گرنگی ئه‌و ته‌وه‌ره بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی پێشكه‌شكرا، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ دابینكردنی كارمه‌ند و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێره. رێبوار عومه‌ر، ئه‌ندازیاری كاره‌با و ئیشپێكه‌ری ئامێره‌كه، تایبه‌ت به (خه‌ندان)، راگه‌یاند: ئه‌وه یه‌كه‌م ئامێره دێته هه‌موو عێراق، گرنگی ئه‌و ئامێره له‌وه‌دایه له‌فه‌رمانگه‌كان كۆمه‌ڵێك داتا و دیكۆمێنتی زۆر كۆن هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بیپارێزین، به‌ئه‌لكترۆنیی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هاولاَتیان به ئاسانی كۆپییه‌كیان له نوسراوه كۆنه‌كه‌یان ده‌ستبكه‌وێ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ناو فایله‌كان بۆی بگه‌ڕێن، له‌ناو كۆمپیوته‌ر وه‌ری ده‌گرن، هه‌روه‌ها ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه كۆنانه پارێزگاریی لێبكات، له‌كاتی كۆپیكردنی به‌بێ ئه‌وی هیچ زیانێك به نوسراوه‌كه بگه‌یه‌نێت. ئه‌م سكانه‌ره، به‌بڕی (125) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، له‌لایه‌ن لیوای باكوری هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه كڕدراوه و هه‌نگاوێكیشه بۆ پاڵنانی هه‌رێم به‌ره‌و سیسته‌مێكی ته‌واوی ئه‌لیكترۆنی بۆ تۆماركردنی خانووبه‌ره له‌هه‌رێمی كوردستان.
س: خةندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق