2011-06-14

دیداری نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای Microsoft



پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 13\6\2011 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاویكه‌وت به‌ عه‌لی فه‌رماوی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنانه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ جیهان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌راده‌یه‌ك كه‌ بۆته‌ پێداویستیه‌كی گرنگی دامه‌زراوه‌كان و رێكخراوه‌كان و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌ چۆنێتی كاراكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كرا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌و ناودار له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیاو گواستنه‌وه‌ی كارو چالاكی مایكرۆسۆفت بۆ نێو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌ رێگه‌ی مه‌شق و خولی زانستی و راهێنانی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی, له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ هاریكاریكردنی ئه‌و كارو چالاكیانه‌ی كه‌ كۆمپانیایی مایكرۆسۆفت له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات لای خۆشیه‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ كاركردنی كۆمپانیاكه‌یان له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

س: مالپةرى فةرمى سةروكى حكومةت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق