2011-07-09

ئاهەنگی بێ مۆڵەت لە فەیسبووک قەدەغەکرا.



له‌ چه‌ند هه‌رێمێكی‌ ئه‌ڵمانیای فیدرال ئاهه‌نگی کۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای فه‌یسبووك قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ چونکه‌ گەنجان له‌ زۆر شاران به‌ هه‌زاران کۆده‌بنه‌وه‌.

 ئه‌گه‌ر به‌ مه‌به‌ستی ئاهه‌نگی له‌ دایكبوون بێت‌ یان له‌ مه‌کته‌ب ده‌رچوون‌‌.. و ئیتر ، ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ موڵه‌تیان نیه‌ و پاشان خاشاکێکی زۆر به‌جێ ده‌هێلن وه‌ك سیاسه‌تمه‌داراکان ده‌ڵێن بۆ پاککردنەوقەی ئەو خاشاکانە تا 120000 یۆرۆی پێوسیتە، ئه‌وه‌ش دیسان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌رکی باجدەر، سه‌ندیکای پۆلیسي ئه‌ڵمانیش باس له‌وه‌ی ده‌کا که‌ ناتوانرێت به‌جۆره‌کی گشتی ئاهه‌نگ قه‌ده‌غه‌بکرێت، به‌ڵام باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ سه‌رپه‌رشتی فه‌یسبووک ده‌که‌ن و ئیتر به‌پرسیاربن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ چالاکیانه و بتوانن کۆنترۆلی بکه‌ن‌. و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان هه‌مان بۆچونیان هه‌یه‌. و له‌هه‌مان کاتیش ئه‌و جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ ڕووداوی تریشی بەدواوەیە ، له‌و هه‌فتانه‌ی رابردو زۆر کۆبونه‌وه‌ رێکخرا له‌سه‌ر رێگای فه‌یسبووک به‌ پالپشتی هه‌ندێک حزبی سیاسی و له‌ کۆتایی ئه‌و جۆره‌ کۆبونه‌وانه‌‌ که‌ که‌سانێکی زۆری کۆکردبووه‌، بریندارو و ده‌ستبه‌سه‌ری تیا بوو .


س: گروپى تةكنةلوجياى زانيارى كورد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق