2011-07-12

له‌رێگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ زانیارییه‌وه‌، میلاكی‌ دامه‌زراندن وه‌رده‌گیرێته‌وه‌



به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ میلاكی‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی‌ فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ دامه‌زراندن له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ دامه‌زراندن له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ حكومییه‌كانی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌.


مه‌حمود عوسمان، به‌ڕێوبه‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: له‌مه‌ودوا له‌ رێگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ زانیاری و ئینته‌رنێته‌وه‌، میلاكی‌ دامه‌زراندن له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.
مه‌به‌ست له‌ دانانی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، خێرا ڕاییكردنی‌ كاره‌كانی‌ دامه‌زراندنه‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا.

ناوبراو وتیشی‌: "هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك پێویسته‌ به‌رنامه‌ی‌ میلاك پڕبكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كاندا، هه‌روه‌ها ناوی‌ میلاكه‌كه‌ی‌ و ئه‌و كۆلێژه‌ی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت، له‌گه‌ڵ جۆری‌ پسپۆڕێتی‌ و ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێویستن بۆ دامه‌زراندن، پاشان له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌ و به‌ ئیمێڵ‌ بۆمان بنێردرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و میلاكانه‌ی‌ بۆیان ده‌نێردرێت له‌گه‌ڵ سیڤییه‌كاندا هاوتای‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، دواتر به‌پێی‌ پسپۆڕی‌ و خاڵبه‌ندی‌ دابه‌شی‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی‌ ده‌كه‌ین "پێویسته‌ تاوه‌كو به‌رواری‌ 20/7  له‌ڕێگه‌ی‌ ئیمه‌یله‌وه‌ سه‌رجه‌م میلاكه‌كانمان بۆ بنێرن".

 ئه‌وه‌شی‌ وت:" ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی‌ ئیمه‌یله‌كانمان بۆ هاتوه‌ته‌وه‌، پاشان له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌یان بۆ ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ میلاكه‌كانمان بۆ بنێردرێت".



س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق